خبرهای سیاسی

تورکیا، هەرێم وێران دەکات و عێراق نۆژەن دەکاتەوە

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد:

بەپێچەوانەی هەرێمی کوردستان کە، تورکیا بەتەواوی لەهەوڵی وێرانکردنی دارستان و سەرچاوەی ئاو و گوندەکان و ڕەزی ترێ و کشتوکاڵی هەرێمە و سامانی ژێرزەوی و سەرزەویشی تاڵان کردووە، کەچی پارەیەکی زۆری خۆی لە چەند شارێکی وەک موسڵ و کەرکوک و بەغدا خستۆتە خزمەت نۆژەنکردنەوەی عێراق.

دەوڵەتی تورکیا جگە لە ڕێگاوبانەکانی هەرێم کە بۆ کێوماڵی پەکەکە نۆژەنیان دەکاتەوە و پارەی تێدا خەرج دەکات، بەردەوامە لەوێرانکردنی تەواوی ناوچەکانی کوردستان. بەپێی ئامارێکی ژینگەیی، دەوڵەتی تورکیا تەنها لەدۆڵی شەشداران سێ ملیۆن درەختی بڕیوەتەوە کە ئەوەش دیسان هەر بۆ بەرچاوڕوونییەتی لە هێرشەکانی پەکەکە.

جەنگیز چانداری گەورە نووسەری تورک دەڵێت “هاوڕێ تورکەکەم بەلوعەیەکی لە هەرێمی کوردستان بینی کە دروستکراوی تورکیا بوو، وتی ئەگەر تورکیا نەبێت، باکوری عێراق چۆن ئاوا ئاوەدان دەبێتەوە؟ پێویستە ڕێگری لێبکرێت”

بەپێچەوانەی هەرێمی کوردستان کە، تورکیا بەتەواوی لەهەوڵی وێرانکردنی دارستان و سەرچاوەی ئاو و گوندەکان و ڕەزی ترێ و کشتوکاڵی هەرێمە و سامانی ژێرزەوی و سەرزەویشی تاڵان کردووە، کەچی پارەیەکی زۆری خۆی لە چەند شارێکی وەک موسڵ و کەرکوک و بەغدا خستۆتە خزمەت نۆژەنکردنەوەی عێراقەوە بەبێ بەرامبەر یان بەبێ زیادە.

بۆ نمونە لەدوای ئازادکردنەوەی شاری موسڵ لەجەنگی داعش، تورکیا بڕیاریدا ئەو وێرانییەی شاری موسڵ چارەسەر بکات و بە بە شیش و چیمەنتۆی تورکی و بەبێ زیادە شارەکە ئاوەدان بکاتەوە، هەروەها نۆژەنکردنەوەی فرۆکەخانەی موسڵی گرتە دەست دژی فەرەنسییەکان و ئەمە جگە لە کردنەوەی هێڵی شۆمۆندۆڤێری موسڵ ــ بەغدا.

نەک هەر شاری موسڵ، بەڵکو دوای ئەوەی قەیسەری کۆنی شاری کەرکوک (1885) بە دەستێکی نادیار لەشەوی 26 تشرینی دووەمی 2018 سوتێنرا، دیسانەوە تورکیا هاتەوەسەر هێڵ و ئامادەیی نیشاندا بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو قەیسەرییە.

دواین هەوڵی تورکیا بۆ شارەکانی عێراق، ئەوەیە کە، کۆمپانیای “گۆرکەم” هەڵدەستێت بە نۆژەنکردنەوەی “مۆنۆمێنتی ئازادی” لەشاری بەغدا بەبێ بەرامبەر. مۆنۆمێنتی ئازادی کە لەساڵی 1961 لەلایەن پەیکەرتاشی عێراقی (جەواد سەلیم)ەوە دروستکراوە و کۆمەڵێک هێمای سەردەمی بابلی، ئاشووری و سۆمەرییەکانی لەسەرە لەگەڵ هەندێک هێماش کە ئاماژەیە بە سیستمی کۆماری 14ی تەمموزی ساڵی 1958.

بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای گۆرکەم بەناوی (مەهمەت تورگوت) وتویەتی تەواوی تێچووی نۆژەنکردنەوەکە دیاری دەوڵەتی تورکیایە بۆ گەلی عێراق و بێبەرامبەر بە ئەو کارە هەستاوین.

ئەم جیاوازیکردنەی دەوڵەتی تورکیا لەنێوان “هەرێمی کوردستان” کە وێرانی کردووە و “دەوڵەتی عێراق” کە بەردەوامە لە ئاوەدانکردنەوەی، تەنها یەک ئامانجە کە ئەویش لاوازکردن و نەهێشتنی کوردستانە و لەبەرامبەردا بەهێزکردنی عێراق.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا