خبرهای سیاسی

پەیەدە لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەو پارتە: تەنیا ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا ڕێگاچارەی سیاسی لەسەر بنەمای دیمۆکراتیکە

تەنیا ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا ڕێگاچارەی سیاسی لەسەر بنەمای دیمۆکراتیکە
پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی خۆی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، ڕێگاچارەی لەسەر بنەمای دیمۆکراتیکی تەنیا ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی نۆزدەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی خۆی، تەنیا ڕێگاچارەی قەیرانی سووریای ڕێگاچارەی ئاشتیخوازانەی سیاسی و لە سەر بنەمای دیمۆکراتیک وەسف کرد.

لە ئەو بەیاننامەدا، ئاماژە کراوەتە سەر ڕۆڵی پەیەدە وەکوو ستراتیژی هێڵی سێهەم کە بە سیاسەتێک لەسەر بنەمای دیمۆکراتیک تەنیا بەدوای بەدی هێنانی مافی خەڵک و پاراستنی پێهاتەی گشتی سووریایە.

پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی شەڕەوە لە سووریا بەردەوام جەختمان کردووە کە بژاردەی سەربازی هیچ ڕێگاچارەیەکی نییە و پەیەدە خوازیاری گفتوگۆ و ڕێگاچارەی ئاشتیخوازانەیە.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا