خبرهای سیاسی

گۆڤارێکی جیهانی شرۆڤەی دەکات؛ ناڕەزایەتی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە هاوپەیمانە کوردەکانیان لە هەرێمی کوردستان

وڵاتانی ڕۆژاوایی کە هەرێمی کوردستانیان هاوپەیمانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەزانی، لە کردەوەی دوو پارتی دەسەڵاتدار لە ئەو هەرێمە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

وڵاتانی ڕۆژاوایی کە هەرێمی کوردستانیان دوورگەی دیمۆکراسی ناولێدەنا لە ساڵانی دوایی بێ هیوایی خۆیانیان لە کردەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر پرسە گرینگەکان بەیان کردووە.

لە داواکارییە گرینگەکانی ڕۆژاوا لە هەرێمی کوردستان لەبەرچاوگرتنی ئازادی بەیان و ڕێکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە بووە. بەم حاڵەوە، دوو پارتی یەکێتی و پارتی هێشتا هێزەکانی سەر بە خۆیانیان پاراستووە و ڕەوتی یەکپارچە کردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە هێواشی دەچێتە پێشەوە.

گۆڤاری ئەمواج لەم دواییەدا لە وتارێکدا لەسەر زیاد بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان باسی کردووە هەرچەندە ئەو ناڕەزایەتیانە لەگەڵ کاردانەوەی توندی حکومەتی هەرێم بەرەوڕوو بووەتەوە.

ئەو گۆڤارە لە بێ هیوا بوونی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە کردەوەی حکومەتی هەرێم هەواڵی داوە و نووسیویە: دیپلۆماتە ڕۆژاواییەکان لە هەرێمی کوردستان، لە سەرکوت کردنی ناڕازیان لە ڕۆژی شەشی سێپتەمبەر بە ڕوونی ڕەخنەیان گرتووە.

هەندێک گۆڤاری ئەمریکیش کە لەسەر دەرخستنی کار و پیشەی گوماناوی کار دەکات، هەندێک مڵک و خانووی هەندێک بەرپرسانی کوردی عێڕاقی لەوانە ئەندامانی پارتیان ئاشکرا کردووە.

تەنانەت هەندێک بەرپرسی ئەمریکی وەکوو مایکل ڕوبین کە ماوەیەکی زۆر لە هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەی کردووە، لە وتارێکدا پێکهێنانی دیمۆکراسی لە هەرێمی کوردستانی سەرابێک وەسف کردووە کە بە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی کورد بڕوایان پێی نییە، لەسەر ئەو باوەڕەن هاتنە دی دیمۆکراسی ڕاستەقینە لە ئەو ناوچە دژوارە.

ساڵی ڕابردوو وڵاتانی پاڵپشتی گەڵاڵەی یەکپارچە کردنی هێزەکانی پێشمەرگە هەڕەشەیان کد ئەگەر ئەو گەڵاڵە پێشنەکەوێت، پاڵپشتی داوایی و سەربازی خۆیان لە هەرێمی کوردستان کەم دەکەنەوە یان هەر دەیبچڕن.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا