جامعهخانواده

منداڵان زیاتر لە چیی دایک و باوکیان بەگلەیین؟

قەرار نییە هەر دایک و باوک لە هەڵسوکەوتی منداڵەکەیان بەگلەیی بن، دەکرێ منداڵانیش لە هەندێ ڕەفتاری دایک و باوکیان بەگلەیی بن. باوترین گلەیی و ڕەخنەی منداڵان لە ڕەفتاری دایک و باوکیان ئەمانەن:

* دایکم و باوکم لەنێو خەڵکدا ماچم دەکەن و دەملاوێننەوە، منیش پێی قەڵسم!

* لەنێو خەڵک و کۆبوونەوەکاندا چیرۆک و بیرەوەرییەکانی منداڵیم دەگێڕنەوە، منیش پێم ناخۆشە!

* کاتێک هاوڕێکانم لەگەڵە، دەمدەنە بەر ڕەخنە و توانج، منیش بە خۆمدا دەشکێمەوە!

* لە کۆڕ و پێکەوەبوونەکاندا گۆرانی دەڵێن و منیش تووڕە دەبم!

* لە ناو بازاڕ و خواردنگە و شوێنە گشتییەکاندا بەردەوام بەسەرمدا دەبۆڵێنن!

* بێ‌ئەوەی پرسم پێبکەن وێنەکانم لە سۆشیال میدیادا بڵاو دەکەنەوە، منیش لە دین دەهری دەبم!

* لەنێو خەڵک و کۆڕ و پێکەوەبوونەکاندا بە نازناوی منداڵانە بانگم دەکەن!

* بە بەرچاوی خەڵک دەستم دەگرن، وەک بڵێی ون دەبم یان دەمدزن!

* کاتێک هاوڕێکانم دێنە ماڵمان، ئیدی بەردەوام بە دەوروبەرمانەوەن و لێمان ناگەڕێن بۆخۆمان پێکەوە و بەتەنیا بین.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا