جامعه

جگەرە بە ئێوە نافرۆشم!

خاوەنی کیۆسکێکی فرۆشتنی ڕۆژنامە لە شاری بیجاڕی کوردستان جگەرە بە قوتابیان و خوێندکاران و کەسانی کەم تەمەن نافرۆشێت.
میلاد حەملە وەری خاوەن کیۆسکی فرۆشتنی ڕۆژنامە و گۆڤار لە سەر شەقامێکی سەرەکی شاری بیجاڕی سەر بە پارێزگای کوردستانە کە نووسراوێکی لە سەر کیۆسکەکەی هەڵواسیوە کە لە سەری نووسراوە ” جگەرە بە قوتابییەکان و خوێندکارەکان نافرۆشین”.
میلاد حەملە وەری لە دیمانە لەگەڵ هەواڵنێری ئاژانسی ئیرنا، وتوویەتی: نزیک بە یەک ساڵە کە لەم شوێنە کار دەکەم و کاتێک گەنجان و مێرمنداڵان دێن جگەرە بکرن زۆر خەم دەخۆم و زۆر قسەیان لەگەڵ دەکەم. بۆیە بڕیارم دا جگەرە بە کەسانی کەم تەمەن نەفرۆشم. جەختیشی کرد کە لەم ماوەیەدا توانیویەتی لەگەڵ چەند جگەرە کێشی منداڵ قسە بکات و سێ کەسیان وازی لە جگەرە هێناوە.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا