جامعه

کاریگه‌ری مانگی ڕەمەزان لە سەر دەروونی مرۆڤەکان

مه‌رزیه خاکی

 

هەرچەندە کاریگەرییەکانی ڕۆژوو بە زۆری بۆ تەندروستی جەستەیە، بەڵام ڕۆڵی ڕۆژوو گرتن لە تەندروستی دەروونی و پاککردنەوەی ڕۆح زۆر زیاترە لە سوودە جەستەییەکان.

لە ڕەمەزاندا مرۆڤ دەبێت گۆڕانکاری ڕیشەیی ئەنجام بدات لەسەر جەستە و ناخی خۆی و پێویستی بە گۆڕانکاری دەروونی و ئەخلاقی هەیە؛ به‌و پێیەی کە خۆی هۆکارە له دروستکردنی ئەو ئازارانەی ڕۆژانە کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە. کەواتە گۆڕان پێویستە لە خراپه‌وه بۆ چاکه و لەباش بۆ باشتر. توێژینەوەکان دەریان خستووە کە مرۆڤ گەر لەسەر ئاکارێک بەردەوام بوو، لەماوەی سێ هەفتەدا دەبێتە خوو (عادەت)، گەر هەفتەیەکی تر لەسەری بەردەوامبوو ئەوە لەو خووەوە ڕۆ دەچێ و بەردەوام دەبێت لەسەری و ناتوانێت وازی لێ بێنێت، و دەبێ بەکاری بنچینەیی؛ بۆیە لەم مانگی رەحمەت و میهرەبانی و لێخۆشبوون و گۆڕانکارییەدا، لەسەرمانە کە یەک (کاتژمێری ڕاستی) وتووێژ لەگەڵ خۆمان بکەین و بگەڕێین بەدوای کار و خووه خراپەکان و ئاکارەجوان و باشەکانمانا.
ڕەمەزان جگە لەو ڕۆحییەی کە بۆ خەڵکی دەهێنێت ڕۆژووگرتن دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورەی هەبێت لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی مرۆڤ.
لەسەر ئەم مانگه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویەتی: ئه‌گه‌ر به‌نده‌ی خودا بزانێت ڕه‌مه‌زان چییه و چ نیعمه‌تێکی هه‌یه، ئه‌وا حه‌ز دەکات، هه‌موو ساڵێکی ڕه‌مه‌زان بێت. ئەو ده‌ڵێت: ڕۆژوو بگرن تا ئه‌و کاتەی ته‌ندروست ده‌بن.
ئایینە خوداییەکان هەر یەک بەجۆرێک سوود دەهێنن بۆ شوێنکەوتووەکانیان، بۆیە زۆرێک لە زاناکان بۆ چەندین ساڵە بەدوای ڕەگی زانستی ئەم باوەڕە ئاینییەدا دەگەڕێن و تا ئێستا ئەنجامی بەرچاویان بەدەست هێناوە، کە هەموو ئەمانە سوودەکانی ڕۆژووگرتن پشتڕاست دەکاتەوە.
وشەی «ڕەمەزان»
ڕەمەزان لە «ڕامز»ەوە سەرچاوەی گرتەوە، واتە چڕی گەرمی و گەرمی بەرد بەهۆی چڕی گەرمی خۆر. واتە سوتاندن.
ڕەمەزانی پێ دەوترێت چونکە لەو مانگەدا گوناه دەسووتێنرێت.
گرنگی مانگی ڕەمەزان
ئەم مانگە بە پیرۆزترین و گەورەترین مانگی ئیسلام دادەنرێت. مانگی ڕەمەزان یەکێک لەو چوار مانگەیه کە خودا جەنگ‌کردنی تێدا قەدەغە کردووە (جگە لە لایەنی بەرگری).
موسوڵمانان باوەڕیان وایە کە لەم مانگەدا کتێبەکانی قورئان و ئینجیل و تەورات و سەحیف و زەبوور ئاشکرا کراون.
موسوڵمانان شەوی قەدر بە گرنگترین شەوی ساڵ وەسف دەکەن، کە یەکێکە لە سورەتەکانی قورئان کە پێی دەوترێت سورەتی “قەدر”، قورئان بە ئاشکرا ئاماژەی بە ژمارەی شەوەکانی قه‌در نەکردووە؛ بۆیە موسوڵمانان لە دە شەوی ئاخری ڕەمەزاندا داده‌نیشن بۆ لەیلەتوولقەدر و قورئان و نوێژ و دوعا دەخوێنن.

هەموو مرۆڤێک دبێت لەشەوانی ڕەمەزاندا نوێژی صلات تەسبیح بکات چونکە گوناهی یەک ساڵی پێ هەڵدەورێت؛ بۆیە ئەو نوێژە کاریگه‌ری ئارامبوونەوی چاکی هەیە لەسەر دڵ و دەروونی مرۆڤەکان.
لە شەوی ۱۹ی ئەم مانگەدا، حەزرەتی عەلی لەلایەن که‌سێک بەناو ئیبنی مولجەم مورادی بریندار بوو و دوای سێ شەو لە ۲۱ی ڕەمەزان کۆچی دوایی کرد.
ڕەمەزان و ڕۆژوو دەرفەتێکی گەورەیە بۆ تێگەیشتن لە خودا و دروستکردنی جۆرێک لە ئارامی دەروونی.
هەرچەندە کاریگەرییەکانی ڕۆژوو بە زۆری بۆ تەندروستی جەستەیە، بەڵام ڕۆڵی ڕۆژوو گرتن لە تەندروستی دەروونی و پاککردنەوەی ڕۆح زۆر زیاترە لە سوودە جەستەییەکان، بەتایبەتی کە مانگی ڕەمەزان کە مانگی گەشەکردنی ناخی مرۆڤەکانە، ڕۆژووگرتن کاریگەرییەکی زیاتری لەسەر ئەم گەشە کردنە هەیە.
پەیوەندیکردن لەگەڵ خودا لەم مانگە پیرۆزەدا فاکتەرێکی گرنگە بۆ دروستکردنی ئاشتی تاکەکەسی و دواتر ئاشتی نێوان خێزان و کۆمەڵگا، چونکە مرۆڤ زیاتر پەیوەندی لەگەڵ خودا دەکات و ئه‌م په‌یوه‌ندیه زور هوکاره بو هیور کردنه‌وه‌ی گرژی ده‌رونی ئینسان. توێژینەوەکان لەسەر پەیوەندی نێوان تەندروستی دەروونی و ڕۆژووگرتن دەریدەخەن کە لەم مانگەدا ریژه‌ی نەخۆشییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و خۆکوشتن له ئاستیکی به‌رچاو داده‌به‌زن. ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە کە ڕێژەی خەمۆکی لە نموونەکانی ڕۆژووگرتن دوای ڕەمەزان بە شێوەیەکی ئاماریی کەمی کردووە و بەم شێوەیە ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە لەسەر کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ڕۆژووگرتن لەسەر تەندروستی دەروونی و کەمکردنەوەی خەمۆکییە.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا