جامعه

ميليۆن

(ئەودەم میلیۆن لەسەر زار بوو دەیانکوت فڵانی میلیۆنێرە)
زەمانێ میلیۆن پووڵێکی زۆر بوو
کـەم کەسی وابوو میلیۆنی هەبوو
ڕۆژێکی بابم بێ پەلـە و هـەڵە
دەچێتە بونگای کا حەمەی کەڵـە
فەرمووی دەمـەوێ خانووی بفرۆشم
لە بیرت نەچێ، بکەی فەرامۆشم!
ڕۆژێ کاحەمە میتراژی کردن
شاگرد و میتری هێنان و بردن
دوای هەوڵی زۆر و پاش ئەم‌لا و ئەولا
هاتە پێش کوتی کاکە، گیان وەڵڵا!
بە چۆرت و مۆرت و ماشێن و ئەسباب
زیاتر لە میلیۆن دێنێ بـە حیساب
بابیشم کوتی تۆ خوا ڕاوەستە
میلیۆنێ بێنێ هـەروەم مەبەستە
منیش لەمـەولا دڵخۆشم بـەوە
بوومە میلیۆنێر پیش ناخۆمەوە!

عه لی حه قیقی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا