سبک زندگی
“سرووشت”

محمد رسول نیا
سرووشت دەسکردی خوایە
وێنەی جوانی تێدایە
کراسی بووکی بەهار
پڕ لە گوڵە و چرۆی دار
سەوز و سوور و ڕازاوە
جوانی خەرمانەی داوە
هاوینیش بە ڕووخۆشی
هەڵیدەڕێژێ کۆشی
گرکە و شووتی و شەمامە
بۆنیان خۆشە و بە تامە
پاییز دێ بە گژەی “با”
ڕادەخا فەڕشی گەڵا
پرچی زەردی دادێنێ
شەوچەلەمان بۆ دێنێ
بە گڤەگڤ ئەمجارە
پوورە زستان دووبارە
ڕووپۆشێ سپی دێنێ
دەشتی پێدەخەمڵێنێ