جامعهسبک زندگی

تاکەسێک لەدەست نەدین قەدری نازانین ….

*️مەرزییەخاکی

کاتێک هەواڵی لەدەست دانی کەسێک یان ئازێزێک ئەبیستین، بیسێتێنی ئەم هەواڵەدڵتەزێنە دڵمان زۆز خەمبار و ناخمان ئەهەژێنیت و چاومان پڕ دەبێ لەفرمێسک تەنانەت ئەگەر ئەوکەسێشمان نەناسی بیت ، بەڵام پرسیارێکم لا دروست دەبێ هەر لەئەوەڵین چرکەساتەکان کەکەسێک دەمڕێ خەڵکانێکی یەکجار زۆر بەستۆری و پۆست و کامێنت هەستی خۆیان بۆ ئەوکەسی کۆچی دوایی کردەوە دەربڕێن و دەست ئەکەن بەگێرانەوەی بیرەوەری و باشی و هەڵسووکەوتی ئەو مرۆڤە و پرۆفایلی تێڵێگرام و واتساب و ئێنستاگڕام و فیس بووکەیان ئەکەن بەوێنەی ئەوەکەسە و دەست دەکەن بەلاواندنەوە و بەبەژێنو وباڵایا شێعرهەڵدەچێنن لەڕاستیدا من بڕوا بەو شتانە یان ئەوقسانەنییە چوونکەکەسێک کەکۆچی دوایی کرد پێویستی بەوە نیە کەدوای خۆی ئەو کارانی بۆبکەی ، و ئەو کاتێکی کەئەوکەسە لەژیاندا بوو ئاواتان بکردایە بۆی لەوانەیە لەخۆشیدا شای مەرگ بۆیایە ، و ئێستە پرسیار ئەمەیە ئاخوە چەند کەس لەئێمە تا ئەو کەسە لەژیاندا بوو بەتەلەفوونێک یان بەمەسێجێک یان بەسەردان کردنی بۆلای یان دەعووت کردنی یادمان کردووەتەوە و دەستخۆشیمان لێ کردووە و چەند کەس لە ئێمە تا ئەوکەسە لە ژیانا مابوو بەکردە ڕێزمان لەو هەموو هەوڵ و ماندوو بوون و هەست بەبەرپرسیاریەتیەگرتووە ، جا دوای مردنی ئیدی چە سوود لەو قسانە
هەرچەند مەرگی ئازێزان دڵ ودەروون وهەستمان ئەهاژێنێت و ئەمە حاڵی میللەتی کوردە کەدوای مردن قەدەر ونرخی مرۆڤەکان ئەزانین چونکەوادەزانین کە ئەو کەسەهەر دەمێنێ و لەپێش چاومان دەبێ تاسەر ، باوەڕمان هەیەکەڕوژێک لەم دنیایەماڵئاوایی دەکەین بەس بیر لەوناکەینەوەکەلەناکاو ڕەنگەئەو کەسێ ئەمڕۆ لەگەڵمانەسبەی نەبێت بۆیەقەدەری نازانین و بەدڵی خۆمان مامەڵەی لەگەڵ دەکەین بەڵام ئەگەر بەڕاستی کەسێکمان خۆش بوێت دەبێ قەدەری بزانین ئەگەر وات نەکرد ئەبێ گۆمانت هەبێ لەخۆت و خۆشەویستێنەکەت بۆ ئەوکەسە،سروشتی ئێمەی مرۆڤ وایەکەقەدری ئەو شتانەیان ئەو کەسانەنازانین کەبەئاسانی دێنەناوژیانمان ئەو کات کەلەدەستماندا دوایی هەست بەخاڵی بونی جێگاکەی دەکەین و لەوانەیەلەبێ مەیلیا بێ کەئەو کەسەمان خۆش نەویستێبێ و بەرانبەری ئیهماڵ بووبین بەڵام کاتێک کەڕۆشت لەژیانمان ئەوکات ئەڵێن ئێمەبۆچی وانەبووین لەگەڵی و بەداخەوەئێمەی مرۆڤ قەدری هیچ شتێک بەجوانی نازانین لە بەر ئەوەیەهەمیشەلەبەر خۆمەوەدەڵێم هەتا ماوین ڕێزی یەکتر بگرین دوای مردن شین و گریانمان بۆچییە،ئێستەڕەنگە بڵێن کەئێمەی مرۆڤ نرخی یەکتر دەزانین بەڵام لەگەڵ تێپەربوونی کات ڕادێین و لەو کاتی کەتێیدای دەژین ئەو کەسە لەوجوودمانا نییەبۆیەپێویستمان بەراچڵەکینێک هەیەتایاد و نرخی ئەوکەسەبێتەبەرچاومان ، بەڵام زۆربەمان بەداخەوەتەنیادوای نەمانی ئەوکەسەهەست بەنرخ وبوونی دەکەین ئەویش کاتێکەکەدەبینین کەچەند پیویستمان پێیەتی بەڵام بوونی نیەو بێ دەسەڵاتەواتابیری کەسێک ناکەین بەڵکوو پێویستیەکەمان وادەکات لێمان کەبزانین ئەوکەسه یان ئەوشتەکەبوومان چەند بەبەهابووە وئێمەقەدریمان نەزانیووە،و هەمیشەوا بیر ئەکەینەوەکەئەوکەسانی ئەوەتان لەدەور وبەرمان هەمیشەین و قەد بیرناکەینەوەکەئەگەر ڕۆژێک لەدەستیان بەین چیمان بەسەردێ .بەڵام ئەوەمان لەبیر بێت کەتائەژین قەدری یەکتر بزانین و ڕێز لەیەکتر بگرین و بایەخ بدین بەجوانی یەکتر و لەگەڵ یەکتر ڕاستگۆ بین و هاودڵ بین لەگەڵ ئازێزانمان و بەوشەکانمان خۆشەویستی خۆمانیان بۆ بێسێڵێمێنین ، بۆئەوەی ئەگەر بیر بکەینەوەدونیا دوو ڕۆژە بەڵام زۆربەی مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە ئابەم شێوەیەن کەنرخی مرۆڤەکان نازانن و برێک لەمرۆڤەکان بەپێ قسەی هاوڕێ خۆشەویستم کاک هەژار کەئەڵێت زۆر نەفامن چونکەتامرۆڤەکانی دەوروبریان زیندوون و پێویستیان بەپێیانە لەسۆز ومیهرەبان بوونیان بێ بەشیان دەکەن و حەزدەکەن لەبەرچاویان ون بن، بەڵام لەڕاستیدا کاتێک لەدنیا ڕۆشتن ئەوکاتەئەڵێن قۆربەسەرمان من بۆ بەرانبەربەوکەسەوا بووم یان بۆ وام کرد ئەوکەسەئازێزم چۆن زوو لەدەست دا و قەدریم نەزانی ، بەڵام ئەم قسانەئیدی بەکەڵک نایەت و زامێک سارێژ ناکات ئێمەی مرۆڤ تازیندووین ڕێزی یەکتر بگرین و یارمەتی یەکتربدین و خۆشەویستیمان دابەش بکەین و هۆکاری سەرەکی بێ وفایی مرۆڤەکان ئەوەیەکە مرۆڤایەتی لە دەروونی ئێمەدا بەشێوازێکی بێ ڕەحم و بێ بەزەییانە لاواز بووە و سۆزمان بۆ بەرانبەربەیەک کەمترە و ئێمەهەموومان وەکوو پارچەئاسنێنێکی بێ ڕۆح و بێ ناوەڕۆک مان ڵێهاتووەو مانای سۆز وخۆشەویستی لەناخمدا لەناو چووە.خۆزگەم بەوکاتەنەبێ کەئەم ڕۆکێشه ڕەشەلەسەر وێنەی کەسێک دەبینین، ئەوکاتەدەڵێن :
خۆزگەزیاتر بایەخمان پێی بدایە، خۆزگە دڵمان نەشکاندایە ولەگەڵی باش دەبووین ، خۆزگەزیاتر گوێمان لەقسەکانی دەگرت و دەیان خۆزگەی تر ، بەڵام بەخۆزگەوتن هیچ شتێک ناگۆڕێ ، هەتا ئەتوانن لەگەڵ یەکتر میهرەبان بن ، کەس نازانێ کەئەوخەتەڕەشەسبەی لەسەر وێنەی کامەمان دەبێ و تاکو ئێستا هیچ شتێک وەک مەرگ نتوانیوە مرۆڤ لای مرۆڤ ئازێز بکات و ئازیز بوونەش دوای مردنمان سوودی نیە و عادەتی ئەم گەردوونەوایەکەمەرگی ئازیزان ئەهڵی دڵ غەمگین ئەکات ، مرۆڤەکان چەن زوو بڕوا بەمەرگ دەکەن و دڵنیا ئەبن دەنا ئەبێ قەد لەدوای مەرگی ئازیزان دڵخۆش نەبوایین بەم ژیانە .
مرۆڤ بوونەوەرێکی پیرۆزە و ئاوات و ئامانێجکی یەکجار زۆری هەیە بەڵام لەپڕ مردن تەڵاری ژێنی ئەڕووخێنێت لە ساتێکدا..

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا