جامعه

هاوکات لە گەڵ ئێران؛ فیلمی سینەمایی “ئەبڵەق” لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت

فیلمی سینەمایی “ئەبڵەق” لە دەرهێنانی نەرگس ئابیار و بەرهەمی محەمەد حسێن قاسمی هاوکات لەگەڵ سینەماکانی ئێران لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی “ئەبڵەق” (Pinto) لە دەرهێنانی نەرگس ئابیار، لە نووسینی هاوبەشی نەرگس ئابیار و پەریسا کەرزیان، بەرهەمی محەمەد حسێن قاسمی و بە ڕۆڵ گێڕانی ژمارەیەکی لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی سینەمای ئێران لەوانە، بەهرام ڕادان، ئێلناز شاکردووست، هووتەن شەکیبا و … هاوکات لەگەڵ سینەماکانی ئێران، لە سینەما “سالم” ی شاری سلێمانیە، لە سینەما “ئیمپایر” و لە پەردیسی سینەمایی “فامیلی مۆڵ” لە شاری هەولێر و هەروەها سینما “دهۆک مۆڵ” لە شاری دهۆک لە هەرێم نمایش دەکرێت.

نامیش کردنی فیلمی ئەبڵەق لە سینەماکانی شارە جیاجیاکانی هەرێم لە ئەستۆی کۆمپانیای “ماداکتو” بە بەڕێوەبەرایەتی محەمەد تەوریوەریان و هاوکای “تک فیلم گستر اریا” بە بەڕێوەبەرایەتی محەمەد عەلی غەیاسوەندە.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا