قەرار
دوێ شەوێ هاتیتە خەونی من چکارێکت هەبوو؟
سەیرە وا بەم لایە دا هاتی ، گوزارێکت هــەبوو
ڕەنگە ڕێت ون کردبێ تۆ بەو شەو و تاریکیـیە
یا لە دڵ خۆتا لەگەڵ ئاشق قەرارێکت هەبـوو
بێ وەفا تۆ کەی لە گەڵ من هێند دڵۆڤان بوی ،لەپڕ!
هاتە بیرت دوای عەیامێ کۆنە یارێکــت هـەبوو
تا لە ڕاستی من سەرت داخست بە شەرم و نازەوە
تێگەییم لەو بێ قەرارێت ، شەرم و عارێکت هـەبوو
هات بڵێم پێت چۆنی ،گریان ڕێی قسەی هەر پێ نەدام
گەرچی تۆ لە منی ئەویندار ، چاوەنوارێکت هەبـوو
خستتە سەرشانم سەرت بەو گوڵی گریانەوە
دڵپڕی من بووی گوڵم یا دەردە دارێکت هــەبوو
کاتی ڕۆیین تێر لەمن ڕامای بەدڵتەنگی ، دەڵێم!
ڕەنگە لەمنی شێتی ئەشقت ئینتیزارێکت هـەبوو
بۆنی خۆشی تۆ بەیانی ماڵە مەی پڕ کردبـوو
خۆزگە جارێ تر بەلای ماڵمان گوزارێکت دەبوو
ئەشق و خۆش ویستن گوڵم یانی ژیانی بێ قڕە
مەستی ئەو خەونەم ، لە گەڵ دڵ تۆ “قەرارێکت “هەبوو
شێعر :”شەهریار”
ورگێڕانی مستەفا پۆڵادەرک ڕامیار