سێزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن بەڕێوە دەچێت

سێزدەهمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “لەندەن” بە “ڕێزلێنان لە فەرهەنگ و سینەمای کوردی” و بە نمایش کردنی ۳۱ بەرهەم لە دەرهێنەرانی ئێران و وڵاتانی دیکەی جیهان لە شاری لەندەن لە بریتانیا بەڕێوە دەچێت.

سێزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن و نۆهەمین خولی کێبڕکێیەکانی کورتەفیلمی بیرهێنانەوەی “یوڵماز گۆنای” بە دروشمی “ڕێزلێنان لە فەرهەنگ و سینەمای کوردی” و بە نمایشی ۳۱ بەرهەم لە سێ بەشی فیلمی سینەمایی، بەڵگەیی، کارتۆنی و کورت، لە قاڵبی چیرۆکی، بەڵگەیی و ئەزموونی، لە چەندین بەش لە ڕۆژانی ۱ بۆ ۸ ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە سینەماکانی ریۆ، ویۆ و پرەنس چارلز لە شاری لەندەن بەڕێوە دەچێت.

بلیتی ئەو بەرهەمانە کە لە دێزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن نمایش دەکرێت، لە ماڵثەڕی فێستیڤاڵەکە بە ناونیشانی www.lkff.co.uk دەفرۆشرێت.

دیدگاهتان را بنویسید