چۆن پارێزەری گونجاو هەڵبژێرین؟

ئەزموون سەڵماندوویەتی کە گەلێ جار لە ژیاندا مرۆڤ تووشی بەربەستگەلێکی تاریک دێت کە تێیدا پێویستی بە پارێزەری لێهاتووە.

هەڵبژاردنی پارێزەری گونجاو و لێهاتوو، ڕەنگە بۆ زۆربەی ئەو کەسانەی ئەم دەقە دەخوێننەوە، پرسێکی کەم بایەخ بێت. بەڵام ئەزموون سەڵماندوویەتی کە گەلێ جار لە ژیاندا مرۆڤ تووشی بەربەستگەلێکی تاریک دێت کە تێیدا پێویستی بە پارێزەری شارەزا و لێهاتووە. هەڵبەت بڕیار نییە هەمیشە لە کاتی تۆمەتباربوون یان تاوانباربووندا پەنا بەرنە بەر پارێزەر، بەڵکوو مومکینە وەک سکاڵاکەر بچنە دادگە و بۆ پێش بردنی دۆسیەکەتان پێویستتان بە ڕاوێژ لە گەڵ کەسێکی شارەزا و لێهاتوو بێت. کەواتە ئاساییە کە دەبێ لە گەڵ شێوەی سەردان کردنی پارێزەر و هەڵبژاردنی کەسی شیاو، ئاشنا بن.

بەڵام ئاماژە بەو خاڵە زەروورییە کە لە سکاڵاگەلی یاسایی کە سزای بە دواوە نییە، بە گشتی پێویستییەکی ئەوتۆتان بە پارێزەر نابێت. بەڵام لە دۆسیەگەلی سزامەنددا چ تۆمەتبار بن و چ لە بێ تاوانیی خۆتان دڵنیا بن، پێویستە پارێزەرێکتان لە پەنای خۆتاندا هەبێت کە بە کەڵک وەرگرتن لە وردەکاریگەلی یاسایی بەرگریتان لێ بکات.

هەنگاوی یەکەم:

سەرەتا پێویستە لە شیاوێتی یاسایی پارێزەرەکەتان ئاگادار بن. بۆ دڵنیا بوون لەو بابەتە دەبێ سەردانی ماڵپەڕی کانوونی پارێزەران بکەن و لە دروستی و سەرڕاستیی جەواز و مۆڵەتی پارێزەری مەبەستی خۆتان دڵنیا بن. چونکە گەلێ جار جەوازی کاریی کەسانێک بە هۆی ئەنجامدانی داپەڕی نایاسایانە، هەڵوەشاوەتەوە یان کەسانێکی هەڵپەرەست هەن کە بە جەوازی ساختەیی هەوڵی هەڵفریواندنی خەڵکی دەدەن.

هەنگاوی دووهەم:

بۆ ئەوەی کاریی یاساییتان بە ڕەوتی ئاسایی خۆیدا بڕوات، پێویستە پارێزەرێکی بە ئەخلاق و مۆڕاڵخواز هەڵبژێرن. وەک تەواو پێشەکانی دیکە لە نێو پارێزەراندا کەسانێکی دزێو و نەگونجاو هەن کە بە پشت بەستن بە بڕگە و تێبینییە یاساییەکان بەریگرتەیان هەڵدەفریوێنن و تاڵانی دەکەن. بەریگرتە بۆ ئەو کارە پێویستە لە پێناو کاروبارەکەی پرس و ڕاوێژ بە چەند پارێزەری ناسراوە و بەرجستە بکات. پاشان بە پێی رێنوێنییەکان کەسی باشتر و گونجاوتر هەڵبژێرێت.

هەنگاوی سێهەم:

لە خۆشناوی و ناوبەرزی و ئەزموونی کەسانی دەوروبەر کەڵک وەرگرن. باشترین شێوە بۆ هەڵبژاردنی پارێزەری گەنجاو، کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووانەی کەسانی دیکەیە. ئەزموونی باش و بەکەڵکی کاری، یاسامەندی و خۆشناوی لە تایبەتمەندیگەلی بەرچاوی پارێزەرێکی دادگەیە. چونکە هەن پارێزەرانێک کە پێڕەوی لە تارەفەی پەسند کراو ناکەن و ڕوو لە کردەوەی نایاسایی دەکەن.

هەنگاوی چوارەم:

هەر وەک پێشتر وترا، پارێزەر جگە لە خوێندەواری پێویستی بە ئەزموونیشە. بەستێنی کاریی پارێزەران زۆر بەربڵاوە. کەواتە دەبێ سەردانی پارێزەرێک بکەن کە لە بواری سکاڵاگەلی ئێوە لە دادگە، ئەزموونی سەرکەوتووانەی هەبێ و بتوانێ رێنوێنی و ڕاوێژی باشتان بداتێ.

هەنگاوی پێنجەم:

سەڕەرای واژۆکردنی لاپەڕەکانی بەرگرینامە، دەبێ ئاگادار بن کە چ دەسەڵات و ئیختیارێک دەدەنە پارێزەرەکەتان. هەر وەک لە مادەگەلی ٣۵ و ٣۶ی یاسای پێڕەوی دادخوازیی دادگەگەلی گشتی و شۆڕش (لە کاروباری مەدەنی) بە باشی ئاماژەی پێ دراوە، پارێزەر لە دادگەگاندا خاوەن تەواو دەسەڵاتگەلی هاوپەیوەند بە دادخوازییە، مەگین ئەو بەشەی کە بەریگرتە لێی زەوت کردووە و پێی نادات. گەلێ جار بە پێی ناوەڕۆکی دۆسیەکە، پێویستە کە ئێوە تەواو ١۴ ئیختیار و دەسەڵاتی تۆمار کراو لە بەرگرینامەکە ببەخشنە پارێزەرەکەتان و گەلێ جاریش دەبێ تەنیا مۆڵەتی داڕشتن و ئامادەکردنی بەرگرینامەکەی پێ بدەن. بەڵام دەبێ ئاگاداری ئەو خاڵەش بن کە هەر چەندە ئاستی ئیختیار و دەسەڵاتی پارێزەرەکەتان بەربڵاو بێت، بەو زەندەیە دەسەڵاتی مانۆردانی لە دادگەشدا زیاتر دەبێت.

هەنگاوی شەشەم:

دەبێ بزانن کە ئەگەر لە شێوەی بەرگری کردنی پارێزەر و هەڵسوکەوتی ئەو سەبارەت بە دۆسیەکەتان ناڕەازی بن، یان پارێزەری ئێوە تووشی سەرپێچکاریی دیکە هاتبێت، دەتوانن بە سەردان کردنی یانەی دادی کانوونی پارێزەرانی دادگە کە لە شوێنی کانوونی پارێزەران دایە، سکاڵای لە دژ تۆمار بکەن. لەو ئەگەرەدا تەنانەت هەلی ئەوەتان بۆ ڕەخساوە کە تێچووی بەریگرتەتانی لێ وەرگرنەوە.

ژێدەر: ماڵپەڕی پارێزەرانی ئێرانی (IranianLawyer.info)

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا