بین المللتصویری

لە غەزە تا ئەندۆنزی؛ خرۆشی موسڵمانانی جیهان لە ناڕەزایەتی بە سووکایەتی کردنی سوید بە قورئانی پیرۆز

دوای ئەوەی لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز کرا، موسڵمانان لە چەندین وڵاتی جیهان ناڕەزایەتییان دەربری.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی وڵاتانی یەمەن، تورکیا، ئەندۆنزی، فەلەستین، ڕێپێوانی ناڕەزایەتییان دژی سووکایەتی کردن لە سوید بە قورئانی پیرۆز، ئەنجام دا.

خەڵکی وڵاتانی موسڵمان لە چەندین ناوچەی جیهان هاتنە سەر شەقام و سووکایەتی بە قورئان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سویدیان ئیدانە کرد.

لە جاکارتای پایتەختی ئەندۆنزی، ڕەفەحی باشووری کەرتی غەززە،باتمانی رۆژهەڵاتی تورکیا و سەنعای یەمەن هاتنە سەر شەقام.

موسڵمانان بە دروشم دان دژی سووکایەتی بە قورئان لە سوید ، ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا