جامعه

شاکێوه کان ‌‌‌نێوێکێ مێژوویی بە سه ر شاخه کانە وە

بلێین به شاهۆ بێتە کۆساڵان/ خاڵێکم دیوە وه بان عه واڵان(( جه لال مه له کشاه ))

سه لام ئیسماعیل سورخ

کاتێک پیرێکی ته رکه دونیا و دێرنشین، له لایه ن ده سه ڵات دار و شای وه خته وه له هه ورامان بانگێشتن ده کرێ، پیر که له داوێنی کێوە به رزه کانی هه ورامان ژیانی به قه ناعه تی خۆی ڕادە برد؛ پیر به قامک ئیشاره بۆلای دوندی کێوه کان ده کا و له وڵام دا دە ڵێ: (( شاهۆ))؛ یانی هۆوه شایه. ئه و ناو و عینوانه به سه ر ئه م شاخانه دا ده مێنێتە وە و ده بێتە شاهۆ؛ به روایه تێک. به ڵام نێوی (( شا )) وه ک (( شا کیۆ))، زۆرێک له کێو ه کانی کوردوستان له مه ڵبه ندی (( زاگرۆس)) و ئه لبورز به سه ر ده کا ته وه، له کوردوستان وه ک نمونه :
* کیۆی (( شانشین )) به رزایی 3173 میتر چل چه مه.
* (( قه ڵاتی شا ))، 2780 میتر له ناوچه ی سه ر شاخان له مه ڵبه ندی پسوێ.
* کیۆی (( شاهان )) 4040 میتر به رزایی سه ر به لوڕستان.
* کیۆی (( شانشین )) 3000 میتر سه ر به ژاوه رۆ، له ته نگیسه ر و ……
و له هه رێمی ئه لبورز وه ک نمونه :
* (( شاه البرز )) 4200 میتر، که وتۆ ته ئه لبورزی ڕۆژئاوا – ناوچه ی تاڵه قان.
* کیۆی (( شاهین )) به رزایی 3850 میتر، له ڕۆژهه ڵاتی کیۆی که رکه س – کاشان.
* (( شاه نشین )) به رزایی 3876 میتر، ئه لبورزی ناوین . له نێوان په ڵه نگ چاڵ و تووچاڵ دایه.
* دوندی (( شاهوار )) به رزایی 3945 میتر ئه لبورزی با کووری – ناوچه ی گورگان و شاهڕود.
* کیۆی (( شاه کوه )) 4465 میتر، ئه لبورزی ناوین، ناوچه ی عه له م کیۆ– ته ختی سوله ێمان و …
ئێران، وڵاتێکی پان و به رینه که کیۆ و کیۆه پاره کان به شی هه ره زۆری ڕووبه ری ئه و وڵاته
پێک دێنن.له ڕۆژهه ڵات هه تا ڕوژئاوا وه با کوور هه تا با شوور، که م وا هه یه، له ئاسۆگدا کێوێک نیبینین
و ئه وانه له خۆی دا به زۆر ده لیل وه ک سامانێکی نه ته ویی، که میراتێکی له بن نه هاتوو دێته ئه ژمار.
1- بوونی کیۆه کان، ده بێته هۆی گه وره بوونه وه ی وڵاتێک و زۆر بوونی سه روه ت و سامانی ئه و
وڵاته.
2- کیۆ وه ک بورجی بڵیندی زه وی ئاوی پێویست بۆ ژیواری خه ڵکی پێده شته کان پێک دێنن.
3- کیۆه کان سروشت و دیـمه نی سه رسووڕهێنه ری هه یه، که له وه رزه کان، جوانی تایبه ت به خۆی
دڵ و ده رون دلا وێنێته وه.
* (( سه ر شاخان )) به گۆڵه مێلاق و هه ڵاڵه خه مڵاوه .
چل چه مه به هۆی کانیاو و له وه ڕ گه، و ئه و چۆمانه ی که لیێ سه رچاوه ده گرێ، وه ک قزڵ وزان، جه غه توو ( زرینه رود ) و به شێکی سیروان که له به ر پله ی ساڕاڵ سه رچاوه ده گرێ تایبه تمه ندی خوێ هه یه. شاهۆ،وه ک لیزگه یه کی مه زن به در ێژایی 80 کێلۆمێتر، له ڕوانسه ر هه تا کوو ته وێڵه، سه دان شارو شارۆچکه و دێـهات وهه وار له داوێنی دا به هۆی ئاو و مه رته ع ژیوار ده که ن. به هۆی زه رد و ماهی سه خت و خۆفناک وه ک هیمالیا یه کی کوردوستان دێته ئه ژمار؛ که ترس و خۆف ده خاته دڵی دوژمنانی ئه وئاو و خاکه. کیۆ له هه موو کات و ساته کان داڵده و پشتیوانی قایـمی ئازادیـخوازان بووه له کیۆه کانی (( ئه رسباران )) له ئازه ربایـجان، (( بابه ک خوڕڕه مدین )) له مێژوودا له گه ڵ دا گیرکه ران به ر به ره کانێ ده کا. همین جا گورمزدک بود / همانـجا مکن بابک / از این وادی سپاه مازیار رزمـجو بگذشت.
خۆشه ویستی کیۆه کان، وه ک لایه لایه ی دایکان بۆ کۆرپه کانیانه، که له دوور زه مانه وه، له گه ڵمان ڕاهاتووه ، ڕووحمان له گه ڵی ئاوێته بووه و گێروده ی بووین؛ و له حه شارگه ی ئه ندیشه مان دا سه ر قاڵی کردوین. وه ک ژیله مۆ سه رمان هه ڵداوه و، که وتینه بڕینی نشێوی لووتکه کان و له خه وو خه یاڵ هاتینه ده ر، بوو به ڕازی مانه وه مان. ناسینی ئێمه له کیۆه کان ده بێته ناسینی باشتری خۆمان، له مێژوی پڕ له ته ماوی ئه و خاک و ئاوه که ببێته ته کان و په لامارێک بۆ پاراستنی ژینگه و فه رهه نگ و که لتووری ڕازاوه ی کوێستان. له گه ڵ هه رهه نگاوێک له کوێستانه کان هێزێکی شاراوه که په یوه ندیێه کی سه رسووڕهێنه ری له گه ڵ شانازی وزاڵ بوون دا هه یه، ئێمه بۆلای خۆی ڕاده کیشێ؛ له گه ڵ هه ر سه ر که وتن و دابه زینێک ، ئازایه تی وسه رفه رازی شاخ زیاتر له ناخمان ده دره وشێته وه. کیۆ نیازگا و چیرۆکی له خۆ بردوویی و ژیان
و ئاشته وایی یه، ئه وه مه نتقی زه مانه؛ له په رته وازه یه و چه ن تیکه و دابڕان دابڕانه ی که تێیدا ماوین، پێویستمان به (( نمادێکه ))، که له و وه همانه بێینه ده رێ، و ببێته نـماد و شوناسی یه کگرتوویی. له ستایل و قه واره ی (( شا کیۆ ه کان )) جێ پێیه کی نوێ و هێمایه کی تازه بۆ بانگه وازی (( نـمادێک )) له هه ناو وجه سته مان ده خوڵقێنێ، که له سه رده مێکه وه یه که کۆمه ڵگای کوردی که وتۆته قه یرانی
نه بوونی نـمادیک بۆ یه کگرتوویی.(( شا کیۆ ه کان )) وه ک حه قیقه تی مێژوو، مه نتقیه کی گه و ره ی له خۆی دا حه شار داوه که پێداگری له سه ر بوونـمان ده کا. جیا له سووژه یه کی گه وره ی ئاڕمانی ڕێگا بۆ چالاکی وهه لسوو که وتی هونه ر و ئه ندیشه و به بیر و سووژه یه کی (( نـمادین)) ، بانگه شه بۆ (( نـمادی )) یه ک بوون، سڕینه وه ی خۆ به که م بوون و ویشک بوونی سه ر چاوه ناکۆ که کان بۆ پێک هێنانی
گه وره ماڵێک ده کا؛ که ماڵی گه وره گه وره یه کی ده ویێ. ته نیا له جه سته ی (( شاخ )) دایه، ده بێته ئیلهام بۆ وه کار خستنی بیر و ئه ندێشه؛ بۆ بوو ژانه وه ی فکری گه و ره له ده ورانی ئه وڕۆ تێپه ڕاندنی قه یرانه کان وه ک تایبه تـمه ندی پێویستی ده وران و مه نتقی خۆڕێک خستن له پێناو ڕۆنانی به ر جسته کردنی (( نمادی )) حقیقه تێک له و به ستێنی زه مانه دا. کیۆه کان له هه ناوی خۆیان دا پیرۆزاییه کیان هه یه، که سه دان پرسیار بۆ ئێمه دێننه گه ڕه وه، که له شێوه ی بیر کردنه وه و بێژ کردن و داهێنانی زمانی شفاهی و میرات و پیرۆزی هه ڵسو که وت و دانوستان ڕه نگی داوه ته وه. که نیۆ لێ نانی شاخه کان پالۆینه یه ک بووه، برامبه ر به ته واوی ئه و ورووژێنه رانه ی که له ده ورووبه ری
خه ڵکی بووه و له سه نگی محه کی زه مان و زمان و مه نتق دراوه بۆته نێوی شاخه کان. نێوی (( شا کیۆه کان )) هه ڵگری قوڵایی و باڕسته و به رزایی و هه ڵگری مێژووه که له سه رشاخه هه ره به رزه کان وه ک نـماد به میرات ماوه ته وه . نێوی (( شاکیۆه کان )) وه ک جه مسه ری نادیاری مێژوو، له هه ر په ناو په سێوێکی دا، ئوستووره یه ک ، ئه فسانه یه ک، بیروکه یه ک، به سه هاتێک له خۆی دا حه شارداوه که به خوێند نه وه ی، مێژوو و ژیانی نه ته وه یه کی پێ ده وڵه مه ندتر ده بێ . پێم وابێ، بۆ نـمونه هێنانه وه له کیۆه هه ره به رزه کانی (( ئه لبورز )) و (( زاگرۆس )) که کوردوستان که وتۆته ناوه ندی زاگرۆسی باکووری، به سه دان کیۆی به رز و بڵیند و مێژوویی که به (( شاکیۆ )) نێودیر کراون، که نه ته نیا وه ک بورجی بڵیندی زه وی پێک هێنه ری ئاون، و سه دان شار و شارۆچکه و دێهات له داوێنیان ژیوار ده که ن، به ڵکوو سه دان حه قایه ت و ئه فسانه وسه رچاوه ی ڕاستی و مێژوویان له خۆگرتوه، که به خوێند نه وه یان ، هێزێکی تر له هه ناومان دا به دی ده که ێن که چێز به خشه. ئه وه نیێه، به رز ترین شاخی (( چل چه مه )) به (( شاه نشین )) نێو دێر کراوه و به شانی ئاوایی ((نه ر گسه ڵه)) شاخی (( ساتیار )) به نێوی گه و ره پادشایی ماد، پرینگاوه ته وه .
سه ر چاوه ی ئه ونێوه له هه ناوی دا خۆڵقنه ری ه نگدا نه وه یی ئاوا ته کانی ئه و گه له یه ، بۆ وه یی گه وره یه کتان ببێ، که ئێۆه یی پێ ده وڵه مه ند و پشت ئه ستوور ببێ. که ئه وه هه ڵقوڵاوی مێژوو و بیری ئه و گه له یه که ده توانێ زۆر له به شه نادیاره کانی مێژوویی و پێش مێژوویی کوردوستان بـخاته ڕوو که پیشانده ری خولیا و بیر و ئاواته کانی پاک و بێ خه و شی باوک و باوه ره مان بوو بێ. بۆخوڵقاندنی نـماده کان ،داهێنان و ناولێنان بۆ ڕاگرتنی بیره وه ری پێکهاته یه ک که ببێته نـمادی یه کگرتوویی کۆمه ڵگای ئێمه تا ئه وڕۆکه گێروده ی قه یرانی یه کگرتوویێه. به ڵام ئه م پرسیاره دێته گۆڕ، بۆچی؛ هیچ جێگه و پێگه یه کی له ناو توێژینه وه کاندا بۆ دیاری نه کراوه، و نووسه ری کورد ئاوڕی لێنه داوه ته وه. ئه و بێده نگییه ، ڕه نگه به وهۆیه وه بێ، که شوناس و پێناسێکی سه ربه خۆمان نه خوڵقاندوه. ڕه نگه خه تای خۆمان بێ، که بڕوامان به شته کانی خۆمان نه بووه یا چاوه ڕیێ ئه م و ئه و بووین، بێن لێکۆڵینه وه مان بۆبکه ن.
ه کان به هه ر نێوێک نێودێر کرابن، به سه رهاتێکی جیاوازیان بووه که به پیێ پێدا ویستییه کانی ژیان و زه مان، ئاواته کان، ئه ستووره کان،تایبه تییه کی خوڵقا ندوه، که هه تا هه تا یه، هێمای ڕاوه ستاویی، شایه تی ڕووداوه کانی ئه وگه له یه ؛ که پیشانده ری خولیاو بیر و ئاواته کاینیه تی.
ئه وه داستان و به سه رهاتی مێژووه ، که واژۆ و په نجه مۆری گشت باوک و باوه ره مانی به سه ره وه یه، که کۆنترین ئاوات و که لتووری مرۆڤه، که وه ک (( شا کیۆه کان )) بۆ هەموومان به میرات ماوەتەوە .

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا