ئەلجەزیرە لێکی دایەوە؛ نیگەرانی لە پێکدادانی ئەتۆمی/پووتین چ جۆر هێرشێک دەست پێدەکات؟
سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەڕەشەی کردووە کە لە “سەرجەم بژاردەکان” کەڵکوەردەگرێت و بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1945ەوە، نیگەرانی لە پێکدادانی ناڤۆکیی بەرز کردووەتەوە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەڕەشەی کردووە کە سەرجەم بژاردەکان بەکار دەهێنێت و بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1945 ەوە، نیگەرانی لە پێکدادانی ناڤۆکی زیاد کردووەتەوە. جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا، گرووپێک بریتی لە لێزانانی سەربازی و ناسەربازیی بۆ لێکدانەوەی مەترسییە ناڤۆکییەکان پێک هێنا و هۆشداریی دایە ڕووسیا کە شەڕی ناڤۆکی کەسێکی تێدا سەرکەوتوو نابێت.
لە ئەو بارەوە کارناسان و بەرپرسان سەبارە بە ئەگەری سیناریۆکان شرۆڤە دەدەن کە لە خوارەوە دێت:
پووتین ئەگەری هەیە چ جۆرە هێرشێک ئەنجام بدات؟
جەیمز کامرۆن ئەندامی ناوەندی خوێندنەوی ناڤۆکییەکان ئێسلۆ، کەڵکوەرگرتنی پووتین لە ناوەندە ئەتۆمیە ستراتیژیەکانی ڕووسیا کە توانایی هێرش بۆ سەر ئەمریکای هەیە، ڕەت دەکاتەوە.
کامرۆن بە وتنی ئەوەی کە ڕووسیا دەسەڵاتی ژمارە یەکی ناڤۆکی جیهان بە پاشەکەوتی نزیک بە 4500 کڵوەی ناڤۆکییە، زیادی کرد: مسکۆ خاوەن چەکی ناڤۆکی “تاکتیکی” بە هێزی ڕووخاندنی کەمتر لە بۆمبێکی هیروۆشیمایە کە ئەگەری هەیە لە شەڕی ئۆکراینا بەکاری بهێنێت. بە پێی دکتۆرینی ناڤۆکی ” چڕ بوونەوەی شەڕ بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی” ڕووسیا، لەسەر بنەمای بکارهێنانی یەک چەکی ناڤۆکی سووک لە پێکدادانەکان لەگەڵ ڕۆژاوا، سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەگەری هەیە بڕیار بدات یەکێک لە ئەو چەکە ناڤۆکیە بچووکانە کە هەرێمی ئاسمانی ئۆکراینا یان لە دەریای ڕەش بتەقێنێتەوە.
بە وتەی جەیمز کامێرۆن، ڕۆژنامەنووسی واشنتۆن پۆست، ئەو هێرشە هەروەها دەتوانێت ناوچەیەکی کەم حەشیمەتی ئۆکراینا یان دامەزراوەیەکی سەربازی ئۆکراینا بکاتە ئامانج تا خەڵک بترسێنێت و ڕادەست ببن، یان تەنانەت ڕۆژاواییەکان ئۆکراینا ڕازی بکەن کە ڕادەست ببێت.
چ شتێک دەتوانێت هاندەری پووتین بێت بۆ بەکارهێنانی چەکی ناڤۆکی؟
پووتین جەختی کرد کە ئەگەر یەکپارچەیی خاکی ڕووسیا بکەوێتە بەر هەڕەشەوە ئەوا چەکی ناڤۆکی بەکار دەهێنێت. ناوبراو نەیوت ئایا ئەوە کەریمەش دەگرێتەوە کە لە ساڵی 2014 خرایە سەر ڕووسیا یان چوار ناوچەی ئۆکراینا کە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ڕووسیایە لە دونتسک و لوهانسک لە ناوچەی دونباس(ڕۆژهەڵات)، خرسۆن و زانۆروجیا (باشوور)، دەگرێتەوە یان نا؟
بە بڕاوای مارک کانسیان، لێزانی ستراتیکی ناڤۆکی لە هێزی دەریایی پێشووی ئەمریکا، ئەو ناڕوونییە بە ئەو واتایەیە کە دونباس و کەریمە ناگرێتەوە.
کانسیان کە ئێستا کارناسی ناوەندی خوێندنەوە ستراتیژیک و نێودەوڵەتییەکانی (CSIS) ە وتی: ئەو جۆرە هەڕەشە ناڕوونانە قازانجێکیان نابێت. ئەمریکا هیچ جووڵەیەکی لە ناوەندە ناڤۆکییەکان نەبینیوە کە باس لە ئامادەیی بۆ ئاوەها هێرشێک بکات.
ژنرال پێت ڕایدر، وتەبێژی پێنتاگۆن ڕۆژی پێنجشەممە لە ئەو بارەوە وتی: ئێمە شتێکمان نەدیوە کە هەڵوێستمان بگۆڕێت.
وەڵامی ڕۆژاواییەکان چ دەبێت؟
لە کاتی دەسپێکی شەڕی ئۆکرایناوە، ئەمریکا هەوڵی داوە تا ڕێگری بکات لە هەر جۆرە توند بوونەوەی ئاڵۆزییەک لەگەڵ ڕووسیا.
هەروەها ناتۆ هێزی ڕەوانەی ئۆکراینا نەکرد و ئەو چەکانەی کە هاوپەیمانەکانی کیێف ڕەوانەی ئەو وڵاتەیان کرد، لە ئاست یبەرگری بوو و توانای کردنە ئامانجی ڕووسیایان نییە.