گفتگو

ووتوێژ له‌گه‌ڵ ناصر حۆسێن خواه

شادی شەریفزاده

سڵاو و رێز ڵە خزمه ت ئێوه ،بەرێز حۆسێن خواهی خۆشە ویست؛ بەرپرسی رێکخراوی تٲمین اجتماعی شاری بۆکان لەسەر ئاستی پارێزگای ورمێ. زۆر سپاس که کاتی خۆتان بە ئێمه بەخشی…

پێشەکی کورتەیێک ڵە ژیانی خۆتانمان بۆ باس بکەن(لە دایک بووی چە سالێکن و شوێنی لە دایک بوونتان کوێیە)؟
سڵاو و رێز بۆ ئێوە و خوێنەرانی ڕۆژنامەکەتان، من ناصر حسین خواه، بەرپرسی ئیدارەی تأمین اجتماعی شاری بۆکان،ڵە دایک بووی ساڵی ۱۳۵۷ لە شاری بۆکانیش ڵە دایک بووم.

سەرەتای منداڵیتان چۆن دەست پێکردووە و ئاستی خوێنده واریتان چەندەیە؟
دیپلم علوم انسانیم و له کنکوری ساڵی ۱۳۷۷بە رتبە ی ۲۱۹ ی کشوری چوومە زانکۆی «علامە طباطبایی » شاری تاران و ڵە رشتەی «مدیریت بیمه» دەرچوموو ڵە کۆتا مانگی جستانی ساڵی ۱۳۸۱ هاتمە ئیدارە ی «تأمین اجتماعی»شاری بۆکان و ڵە ساڵی ۱۳۹۱ فوق لیسانسی «مدیریت دولتی « لە دانشگای ئازادی ورمێ وەرم گرتووە و ئێستاش ۱۸ساڵم ئەزمونی کار ڵە تأمین اجتماعی بۆکان هەیە.

شی کردنە وەیێکمان سەبارەت بە رێکخراوی تٲمین اجتماعی بۆ باس کەن(کە ئەو رێکخراوە چییە ۆ ئەرکی ڵە ناو کۆمەڵگای ئێران چیتە و چە کەسانێک ده گرێتە ئەستۆی خۆی)؟
رێکخراوه ی تأمین اجتماعی ئامانجی دروس کردنو بڵاوکردنەوه ی ژیانێکی باشتر ڵە کۆمەڵگادا درووس بووە و بە شێوەی تەواو خزمەت گوزاری ڵە بەشەکانی: دەرمان،نەخۆشیە کانو پێش هاتەکان،بێکاری ،خانە نشینی و مردن هەیە.
ئێستا تەقریبەن ۴۴میلیون کەس ڵە جەماوه ری ۸۰میلیۆنی ئێران ڵە ژێر خزمەتگوزاریەکانی ئەو رێکخراوە دان.

ڵ شاری بۆکان دا چەند کەس ژێر کۆمەلی ئه و رێکخڕاوە یە؟
تەقریبەن ۸۳۰۰۰کەس ڵە جەماوە ری خەڵکی شاری بۆکان خزمەت گوزاریەکانی رێخراوە ی تأمین اجتماعی وجودیان هەیه که بەش بە شاره کانی دەوروبه ری بۆکان (میاندوآب،مهاباد،سقز) بەشێکی که متر ڵە جەماوەر ڵە ئاستی خزمه ت گوزاریه کاندان.

ئایا گوند نشینانی گوندەکانیش بەشدار بوی بیمە ی ئێوە ن؟
جەماوەری گونده کانیش ڵە خزمەت گوزاریەکانی تأمین اجتماعی بەهرە وەردەگرنو ڵەبەشەکانی بیمه کانی کشتوکاڵ و باغداری و مەرۆ ماڵات بە خێو کردن سود ورەرده گرن.
ئێستا تٲمین اجتماعی بۆکان چەند کارمه ندو پزیشک و پەرەستار ڵە خۆی دەگرێت ؟
تأمین اجتماعی بۆکان خاوەنی ۲۴کارمەنده و ئەوانە ئیش ده که ن لەو ناوەنده دا.

ئاستی دامەزراندن بۆ تٲمین اجتماعی بۆکان چۆنه ؟
ئەمساڵ ڵە کۆتا مانگی هاوین ڵە دامەزرانده کانی تأمین اجتماعی ڵە سەر ئاستی کشوری کە بە رێوە چوو ،۴نەفەر بووه که ئێستا بە تەواوە تی دانه مە زراون.

کەموو کورییەکان سەبارەت بە سازمان تٲمین اجتماعی بۆ خەڵکی شاری بۆکان چییە کە تا ئێستاش پڕ نەکراونەتەوە؟
کێشە و گرفتی زۆر ڵە دو بەشی بیمە ای و دەرمانی وجودیان هەیه. ڵە بشی دەرمان کە تەنیا یێک دەرمانگای تایبەتمان هەیە کە بە تەواوی ناتوانێ وڵامدەرەوه ی هەموو پێداویستیە دەرمانیە کانی نەخۆشەکان بێت و دەبێت حەولی بۆ بدرێ باشتر بێ .جێگای باسە بەرپرسانی بەشی دەرمان ڵە رێگای نوێنەری ماندونەناسی شار بەرێز «حاجی انور حبیب زادە» بە شێوەیێکی زۆر قایم بە دواداچوون بۆ کارەکانی ده کە ن.ڵە بەشی بیمە اییش به شێوە ی زۆر تەواو دو کێشە ی سەرەکیمان هەیە کە ئێستاش ئێمه بە دواداچونی بۆ دەکه ین.
بەشێک لە و کەسانە ی بیمەی فەرشی دستچنیان هەیە بە هۆی ئەوەی نەیانتوانیەوە ڵە کاتی خۆی دا بیمە کە بدەن یان کارتی بیمەکەیان ڵە کاتی خۆی دا تازە نەکردۆتەوە بیمە کە بە جۆرێک لێیان بڕاوه و هە وەها ڵە ماوە کانی دیکە دا خەڵکێکی کەمتر توانیویانە ڵە بیمە ی کاریگەری ساختمانی بە بۆکان تایبەت کراون.

داخوازیتان ڵە بەرپرسانی وڵات ڵە پێوەندی بۆ باشتر کردنی باروودۆخی اجتماعی چییه و دەتوانن لە چە بوارێکدا یارمەتی دەربن؟
من داخوازێکیم کردووە ڵە خزمەت نوێنەری بەرێزی شارەکەمان ڵە مجلسی شۆرای ئیسلامی ،داخوازی ئەوە بوم ۱۰۰که س بۆ ئەو کەسانە ی فەرشی دەست چن و ۱۲۰۰ کەس بۆ ئەو کەسانە ی کرێکاری دەکەن ڵە نێو باڵاخانەکاندا داخوازی ئەو پرسە م خستۆتە رو کە بەرێزیان ڵە رێگای وەزارەتی کار و رفاهی اجتماعی بە دواداچوونی بۆ دەکەن و هەر لێرە جێی خۆیەتی وەکوو یێک دانە هاوشاری و بەڕپڕسێک ڵە تەواوی پشت گیریە کانی نوێنەری برێز بە بۆنەی دروس کردنی خۆش گوزەرانی بۆ خەڵکو و ئاوەدان کردنەوە سپاس گوزار بم.

بگەرێینەوە بۆ ژیانی خۆتان،ئاستی خوێندنەوەتان لە پەنا ئیش و کاری ڕۆژانه تان چۆنه(نێوی ئەو کتێبانەی خوێندوتانە چی بووه و پێتان وایە خوێندنە ۆە لە نێو کۆمەڵگادا چۆنە)؟
من ئەگە بە تەواوی بیڵێم ،ماوە یێکی کە م دەتوانم بخوێنمە وە و زیاتریش کتێبی ڕۆمانم زۆر پێ خۆشە.

کتێب یان بوارێکی زانستی که بتوانێت یارمەتی دەری بواری کاری خۆتان بێ،شتێک هەیە پێمان بناسێنن ؟
ڵەسه ر باسی ئاشنایی زیاتر ئەو کەسانەی دەیانەوێت بیمە و یاساکانی تأمین اجتماعی بزانن هەندێک کتێب هەیە و دەتوانن ڵەم سایتەش www.tamin.ir و eservices.tamin.ir و کاناڵی تلگرامیtamin3070@ کەڵک وەرگرن.

ڵە کۆتایی پێمان خۆشە ، یادەوەرێکی ژیانی خۆتانمان بۆ باس کە ن(قسە یێکی خۆش بێت،یان یادەوەڕێک ک ئێوە بۆتان گرینگ بێت)
یادەوەرێیکی زۆر پڕ نرخی من ئەوە یەکە ڵه کاتی خوێندکاری زانکۆم دا ڵە دەورەی لیسانس ،مامۆستایێکی زۆر بەرێزمان بوو بە نێوی «سید مهدی الوانی» ،کە بە باوکی زانستی مدیریت ڵە ئێران بوو ،بەرێزیان هەمووکات گوتاریێکی سرنج راکێشی ڵەسهر زمان بوو کە دەیانفەرموو»ئێمه دەبێت جیهانی بیر بکەینەوه و مەحەلی خزمەت بکە ین نە ئەوەی کە مەحەلی فکر بکەینەوە و مەحەلیش خزمەت بکە ین. ئەو قسەیە بیرێکی زۆر گەوره و روون لە مێشکی ئێمە دا پەروه ردە دەکات ئەوە ی کە ئێمە دەبێت دبێت ڵە هەر باروودۆخێکی کاری دا کە بەشدارین .هیوای باشترینەکانمان بۆ مشتریە کانو کەسانێک کە خزمەتیان پێ دەکە ین بمانبێت و ڵە هەمان کاتیش دا کەموو کوریەکانی یاسایی و کەم بوونە وەی پێداویستیه کان ،خزمەت گوزاری باشمان بۆی ببێت و منیش بەش بە حاڵی خۆم ڵە بەشی کاری خۆم دا داهاتوویێکی روون و پێداویستی تەواو بۆ هاوشاریانی بەرێزم هەیە.
ڵە کۆتاییش دا ڵە ئێوە و کاربەدەستانی گۆڤاری زانکۆ و ڕۆژنامە ی مادیار سپاسگوزارم ،سەرکەوتوو سەرفراز بن.
بێگومان گۆڤاره کەی ئێمە تان دەولەمەند کرد بەم وتوو وێژە،زۆر سپاستان دە کە ین
بەردەوام بن ئینشائللە ..

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا