فرهنگ و هنر

سه نعات شێعری

علی حقیقی

له سه نعاتی شعرگه ربێ وبپرسی
ده بێ ڕاکه ی له حه یفان و له ترسی
هه مو ئه وسڵسڵه وقفڵ وقه رازه
وه کو شاغۆلی به ننایی وته رازه
به قوربانی شعربم *شعری نوێیه
وه کو مێوڕۆنه ناو ده ستانی تۆیه
هه مو لێت نابنه سه عدی وحافز
وه ڕه ز بن لێت و سوکت کات و عاجز
بڕۆ مه یدانێ ئه سپی خۆتی لینگ ده
به که یفی خۆته مه یدان و* هه لینگ ده
عه روز وقافییه هه م وه زن ومیزان
وه کو زنجیره کۆته به ند و زیندان
وڵاتێکی له خه وکردو ڕماندی
خودا گیربێ ئه وی تۆوی چه قاندی
چ ده ردێکی ده واکرد شعروکۆڕی
ئه وا قه ڕنی به سه ردا هات وگۆڕی
به ڵام زانین له قاموسی مه دانین
کروشمه کردنه به شمان نه زانین
به شێ سه رقاڵی شعرو ”,,,,, بون
له سه نعاتێ ئه وانی دی ته قا بون (وڵاتانی ده ره وه)
هه مو قامه ت چه ماوه و بێ وه کازین
که باسیش هاته گۆڕێ پاکی قازین!!!
چ نازانین له ئه لف وبێی ژیانێ
له به رخۆ بایی کوا ؟ کێ پێده زانێ؟

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا