جامعهسبک زندگیسلامت

داب و نەریتەکانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە ناوچە کوردنشینەکان

ڕەمەزان لای موسوڵمانان مانگێکی پیرۆز و پڕ خێر و بەرەکەتە و لە مێژە لە ناو هەموو وڵاتانی موسوڵمان و هەروەها خەڵکی ئێران هەندێ داب و نەریت بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم مانگە پیرۆزە بەڕێوە دەچێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، گەرچی ژمارەیەکی زۆر لەم داب و نەریتانە ئەمڕۆکانە لەبیر کراون بەڵام هەندێکیان هەروەکوو پێشوو پارێزراون و لە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا بەڕێوە دەچن.

مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە هەموو وڵاتانی موسوڵمان پێگەیەکی تایبەتی هەیە و وڵاتانی عێراق، ئەفغانستان، هێند، لوبنان، ئەندۆنیزیا، پاکستان، تورکیا، سووریا و … هەر یەک بە شێوەیەک و بە جێبەجێ کردنی هەندێ داب و نەریت ئەم مانگە پیرۆزە تێدەپەڕێنن بەڵام ئەوەی لە ناو هەموو وڵاتەکاندا هاوبەشە، بڕوا بە پیرۆز بوونی ئەم مانگە، ڕۆژوو گرتن و نوێژ خوێندن و قورئان خوێندنە.

خەڵکی ئێرانیش لە مێژە هەندێ داب و نەریتیان لەم مانگەدا بەڕێوە بردووە کە لەوانە دەتوانین بۆ خاوێن کردنەوەی ماڵ بە مەبەستی پێشوازی کردن لەم مانگە پیرۆزە، هاوکاری لە خاوێن کردنەوەی مزگەوت و شوێنە گشتییەکان بۆ بەڕێوە بردنی نوێژ و دیکەی ڕێوڕەسمەکان، مۆسیقای سەرلەبەیانی بۆ بەخەبەرهێنانەوەی خەڵک، مۆسیقای تایبەت پێش بەربانگ، کۆبوونەوە لە ماڵی گەورەکان لە کاتی بەربانگ و پاشێو ئاماژە بکەین.

ساز کردنی خواردنی تایبەت لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران و دابەش کردنی بە سەر خەڵکدا لەو نەریتە کۆنانە بووە کە تا ئێستاش هەر ماوە و بەڕێوە دەچێت. جگە لەوەش بڵاو کردنەوەی نەزری لە هەندێ ڕۆژی تایبەتی ئەم مانگەدا لە لایەن ئێرانییەکانەوە باو بووە و پێیان وایە سەوابی هەیە کە زۆرتر خورما، ئاش، هەڵوا و حەلیم دەگرێتەوە.

ڕێوڕەسمەکانی ئەم مانگە پیرۆزە لە کوردستان

پێشتر خەڵک لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا لە چەند شەوی کۆتایی مانگی شەعبان، لە سەر کێو و تەپۆڵکەکاندا بە دوای هیلالی مانگی ڕەمەزاندا دەگەڕان و کە لە دەرکەوتنی دڵنیا دەبوون، هەندێ کەسیان بۆ گوند و تەنانەت شاریش دەنارد تاکوو مزگێنی هاتنی ئەم مانگە پیرۆزەیان بۆ بەرن.

جگە لەمە، پاش دڵنیابوون لە دەستپێکردنی ئەم مانگە، پاش نوێژی عیشا بە خوێندنەوەی “مرحبا یا شهرالرمضان” لە مزگەوتەکانەوە هاتنی ئەم مانگەیان بە هەمووان ڕادەگەیاند.

لەم مانگەدا خەڵکی کوردستان پاش بانگی مەغریب بە کۆمەڵ دادەنیشتن لە مزگەوت و بەربانگیان دەکردەوە و دوای خوێندنی نوێژی مەغریب دەچوونەوە ماڵ و بۆ نوێژی عیشا و نوێژی سوننەتی تەراوێح بەجەماعەت دەهاتنەوە مزگەوت. ئەم نوێژە ۲۰ ڕکاتە و سێ ڕکات سوننەتی وەتری لەگەڵدایە، بەڵام زۆرجار ۱۱ ڕکاتی لە مزگەوت دەخوێنن و پاشماوەکەی دەبرێتەوە ماڵ. و بەهۆی پێگەی ئەم نوێژە لەناو خەڵکی کورد و سوننەدا ژمارەیەکی زۆر بە مەبەستی بەجێهێنانی لە مزگەوتەکاندا لە دەوری یەک کۆ دەبوونەوە.

زۆربەی شەوەکانی ئەم مانگە پیرۆزە، خەڵکی کوردستان جگە لە خوێندنی نوێژی تەراوێح، بۆ مەولوودی خوێندن و دەف‌لێدان و گوێ‌ ڕاگرتن لە ماموستایانی ئایینی لە مزگەوتەکاندا کۆ دەبوونەوە.

شێوازی ئاگادار کردنەوەی خەڵک لە کاتی بانگی بەیانی

یەکێکیتر لە نەریتەکانی ئەم مانگە لە نێو کورداندا، لە کاتی پارشێو بووە و ئەوەش بەم شێوە بووە کە چەندکەس بە دەفەو لە کووچە و کۆڵانەکان، خەڵکیان بەخەبەر دەهێنایەوە و ڕایاندەگەیاند که کاتی بانگی بەیانی نزیکە بەڵام ئێستا لەجیاتی ئەم ڕەسمە دێرینە، کاتژمێرێک پێش بانگی بەیانی لە مزگەوتەکانەوە سەڵات دەکرێ و ئەوەش هەندێ دوعا و زیکر و سەڵوات لەبەر دەگرێت و لە مزگەوتەکانەوە بڵاو دەبێتەوە.

پاش تێپەڕبوونی ۱۵ ڕۆژ لەم مانگە، “مرحبا یا شهرالرمضان” بە “الوداع یا شهرالرمضان” دەگۆڕدرێت و لە دەنگەبەری مزگەوتەکانەوە ئەمە دەخوێنرێتەوە و هەواڵی بەرەو کۆتایی چوونی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەدات.

شەوانی قەدر لە کوردستان

خەڵکی کوردستان و سوننەکان بە گشتی پێیان وایە شەوانی ۱۹، ۲۱، ۲۳، ۲۵ و ۲۷ی مانگی ڕەمەزان شەوانی قەدر دەژمێردرێن و لەم شەوانە تا بەیانی خەریکی خوێندنی قورئان، مەولوودنامە و قەسیدەی بوردیه و هەروەها نوێژ خوێندن دەبن.

زیاتر لە ناوچەی کوردستان و بە تایبەت لەو ناوچانەی کە شوێنکەوتووی مەزهەبی “حەزرەتی ئیمامی شافێعی”ن پێیان وایە ڕەنگە ۲۷ی ڕەمەزان شەوی قەدر بێت بۆیە کولێرە یان جۆرێ نان کە برساقی پێ دەڵێن دروست دەکەن و لەنێو خەڵکدا بڵاوی دەکەنەوە و پێی دەڵێن کولێرەی بیست وحەوتم.

پاش کۆتایی‌هاتنی مانگ و گەیشتنی جێژنی ڕەمەزان، خەڵک پاش خوێندنی نوێژ لە مزگەوتەکان و بەشێوەی جەماعەت، بە پۆشینی جلوبەرگی نوێ سەردانی ماڵی یەکتر دەکەن و وێڕای پیرۆزبایی جێژن داوای گەردن ئازایی لەیەک دەکەن.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا