علمی پزشکی

جێگرەوەیەک بۆ نەشتەرگەری گرێ؛ چارەسەرێکە نوێ بۆ دەرمانی گرێی شێرپەنجە دۆزرایەوە

لێکۆڵەران لە زانکۆی RWTH ئاخێن لە ئەڵمانیا ستەنتێکی نانۆیی بە توانایی گەرم کردنەوە بە ئامێری ئەلکترۆمێغناتیسیان چێ کرد کە بۆ دەرمانی گرێیەکانی ئەو ئەندامانەی کە ناویان خاڵیە بەکار دێت.

ئەو لێکۆڵەرانە شرۆڤەیان کرد کە نزیک بە یەک لەسەر چواری ئەو کەسانەی کە بەهۆی شێرپەنجەوە گیانیان لەدەست دەدەن، تووشی گرێی ئەندامی ناو خاڵین. ناتوانرێت ئاوەها گرێیەک نەشتەرگەری بکرێت. بەس دەتوانرێت ئەندامە ناوخاڵییەکە بۆ ماوەیەکی کورت بەبەکارهێنانی ستەنت – پرۆتێزێکی وەکوو بۆری- بکەنەوە. بەم حاڵەوە، گرێیەکە دووبارە گەشە دەکات و لە ڕێگای ستەنتەکەوە دزە دەکاتەوە نێو لەش.

ئەو تەکنۆلۆژیا نوێیە لەلایەن یوانا سلابۆوە لە ئەنیستیتۆی تەکنۆلۆژیای پزیشکی ئاخێن و بندیکت بائیر لە ئەنیستیتۆی پیشەیی نساجییەوە پێشکەش کراوە.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا