جامعه

بۆچی ژنان جوانکاری دەکەن و پیاوان چۆن دەڕواننەژنان و هۆکاری ئەمە چییە؟

*️مەرزییەخاکی

زۆر جار ڕەخنەی ئەوەلەپیاو دەگیرێ کەبۆچی زیاتر بەچاوی غەریزەوە سەیری ئافرەت دەکات و چاوی تەنها لەسەر جەستەو جوانیەکەیەتی نەک لەسەر توانا و لێهاتووییەکانی کەوەک پیاو لە هەموو بوارەکانی ژیان دا ڕۆڵی هەبێ ؟
بەڵام ئەگەر کەمێک سەرنجی واقیعەکە بدەین بۆمان دەردەکەوێ زیاتر ئافرەت هۆکارەلەوەی پیاو بەچ جۆرێک سەیری بکات و بیبینێ بۆیە ژنان هەندێک جار خۆیان دەڕازێنێنەوە تا سەرنجی پیاو ڕابکێشێن بەڕەولای خۆیانەوە و ئەو ئافرەتەواخۆی دەخاتەڕوو لەناو کۆمەڵگا کەپیاوان وەک مێینەیەک سەیری بکەن و بەس ،نەک وەک مرۆڤێکی خاوەن بەهرەو توانا . زۆربەی پیاوان هەمیشە چاویان لەسەر ئافرەتی جوانە ، بۆنموونە باڵابەرز و قژ خاو ودرێژ و فوڵ میکیاج ، بۆیە زۆربەی ئافرەتان وادەکەن لەخۆیان، ئەگەر لەو بارەوەئافرەتان خۆیان بدوێنین و لێیان بپرسین؟ زیاتر لەهەوڵی ئەوەدان وەک مرۆڤێکی کاراو خاوەن بەهرەلەناو ناوەندەکانی خوێندن و بازار و کۆمەڵگادا دەرکەون، یان وەک مێنینەیەکی ناسک ( ئەگەر جوانیەکەساختەش بێت )بێگومان زۆرینەیان دان بەوەدەنێن کەحەزیان لەوەیەجوان و سەرنج ڕاکێش دەرکەون، زۆربەکاتەکانیشیان بۆئەوە تەرخان دەکەن .ئەگەر ناوەندێکی مەعریفی وەک زانکۆ بەنموونەبێنینەوە، دەبینین زۆرینەی ئافرەتانی قۆتابی و فەرمانبەرەوەئەوەندەی گرنگی بەجوانکاری و دەرخستنی جەستە و جل وبەرگ دەدەن ئەوەندەگرنگی بە بەخوێندن و کۆشش و دەرخستنی تواناکانیان نادەن چۆنکە ئەزانن بڕێک لەپیاوان تەنیا جوانیان بەلاوەگرنگە،بۆیەدەڵێم دەبێ ئافرەتان گلەیی ئەوەلەخۆیان بکەن کەبۆچی ڕۆڵ و پێگەیان لەناو کۆمەڵگادا لاوازە و بەکەم سەیری تواناکانیان دەکرێ، ئەگەر ئێمەی ئافرەت بتوانین تواناییەکانی خۆمان لەهەر بوارێکدا بسەلمێنین ئەوا پیاو هرگیز ناتوانێت نکوڵی لێ بکات و ڕەخنەمان لێ بگرێت و نموونەی ئەو جۆرەئافرەتانیش هەن کە بەتێکۆشانی خۆیان لەمەیدانی زانست و مەعریفە دا و کارەجۆراوجۆرەکانی ژیاندا خۆیان سەلماندووەو دەوروبەریشیان ناچار کردووەدانیان پێدا بنێن ،و ئەگەر ئێمەی ئافرەت بەو جێگەی گەیشتین کەتواناکانمان هاوشێوەی پیاوانە بێگومان پیاوانیش ناتوانن بەڕێزەوەسەیرمان نەکەن ، بەڵام هێشتا ئەوانە بەداخەوە کەم ودەگمەنن.بۆیە کچان و ژنان پێش ئەوەی داوای گۆڕینی بۆچوون و مامەڵەی پیاو بکە لەگەڵیاندا پێویستە تێڕوانینی خۆیان ڕاست بکەنەوە پێویستە بزانن ئەوان بوکەڵەیەک نین ناچاربن بەپێی ویست و ئارەزووی ڕەگەزی بەرامبەر یان پێشبڕکێی کۆمپانیاکانی جوانکاری بجوڵێنەوەوخۆیان دەرخەن ،لەجیاتی پێشبڕکێی جل وبەرگ و جوانکاری جەستە، پێشبڕکێی زانست و کارو داهێنان بکەن ئەگەر دەتانەوێ هاوشانی پیاوان ڕۆڵتان هەبێ .
مرۆڤ هەمیشەمەیلی بەلای جوانییەوەهەیە، و هەموو کەسێکیش وەک خۆی جوانە، بەڵام هەموو کەسێک ناتوانێت ئەوجوانیەبێبینێت یان بیدۆزێتەوە وگەشەیان پێبدات و ناتوانن ئەو جوانییەلەخۆیاندا بدۆزنەوە بۆیەپەنادەبەنە بەر جوانکاری و دەستکاری جەستەی خۆیان دەکەن و جوانیەکی بازرگانی سەرنجیان دەبات و دوای دەکەون بۆ ئەوەیەکەسەرنجی پیاوان بەلای خۆیانەڕابکێشین ، و پیاوان بەشێوەیەکی تر سەیریان بکەن ،بۆیە ژنان و کچان زیاترخۆیان سەرقاڵی جوانکاری دەکەن و ڕێژەیان زیاتر ، لەڕاستیدا ‌ئەنجامدانی جوانکاری بۆجوان دەرکەوتنەلەنێو دەوروبەردا ، و برێک لە پیاوان وا دەکەن کە ژنان دەستکاری جەستەی خۆیان بکەن و زۆر جار ئەگەر بپرسی بۆچی جوانکاری دەکەیت ، لەوەڵامدا ئەڵێن بۆ کەس نایکەم بۆخۆم دەیکەم بەڵام ئایالەخۆت ئەپرسیت بۆهەتا جوانکاری ئەنجام دەدەیت ناگەیت بەقەناعەت؟چۆنکە تۆ هێشتا نەتوانیوەجوانی ڕاستەقینە بدۆزیتەوەکەئەوانی دیکە دۆزیانەتەوە. و زۆر بەداخەوە کە نەگەشتن بە قەناعەت هۆکاری هەڵبژاردنی جوانی روکەشە لە دەموچاوەکاندا، کەسەرنجی زۆربەی پیاوان بەلای خۆیانەوەڕادەکێشن ، لەکاتێکدا چەندین هەڵبژاردەی تری وەک دڵ و دەستێکی باش ،هزرێکی پێشکەوتوو، زمانێکی شیرین ، ئەتوانن ببنەبناغەی جوانکاری مرۆڤ . پارادۆکسی جوانی لەوەدایه هەتا زیاتر دوای بکەویت، زیاتر فێلباز دەبێت و زیاتر دەتبات بۆ بڕوا بەخۆ بوون ، وەک ئەوەی هەیت، سەیرێکی سرۆشت بکە، بەراورد و پێشبڕکێیان تێدا نییە، بەڵکو بەڕێگای خۆیان، وەک خۆیان ، هەموو جیهانی دەووروبەر جوان دەکەن .تەنانەت بە تێکەڵ بوونیان ناخی مرۆڤەکانیش ئاسوودە دەکەن ، بەڕاستی ئێمە ئەگەر جوانی ڕاستەقینە بدۆزینەوە، جوان دەبین ، بەجۆرێک دەووروبەریش بەجوانی دەڕوانن بۆمان، بەریەککەوتنی کۆمەڵگا داخراوەکان بەجیهانی نوێ و تێکەڵ بوونیان بەدونیای مۆدێرن، ( لای خۆمان مۆدێرن) پێویستی بە هەبوونی دامەزراوەیەی پەروەردەیی باش هەیە کە ڕێگر بێت لە سەر لێشێوانێ تاکەکانی کۆمەڵگا، بەداخەوە بەپێ ئەوقسانەی کە من پێداچوونم بۆکردەوە جوانی خەرێکە تەواو دەبێت ، چۆنکە زۆر گرنگی بەرووکەش دەدەن و ناشیرینی لێدەکەوێتەوە،
*************************************
تێبینی : من مەبەست لەم نووسینە بۆ کەسانێک نیە کەبەڕاپۆرتی پزیشکی پێویستیان بە جوانکارییە، لە بەر هەر هۆکارێک بێت، بەڵکوو مەبەست لەو جوانیە دەستکردەیەک کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیاد بوونایە، بەداخەوە لە نێو چینی گەنجان زیادەڕۆیی تێدا دەکرێت.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا