فرهنگ و هنر

به شێک له ژیان وبه سه رهاتی ژیانی ماڵی مامۆستا حه قیقی

علی حقیقی

به شێک له ژیان وبه سه رهاتی ژیانی ماڵی مامۆستا حه قیقی
ده رکی ماڵی باوکم هه میشه ئاواڵه بو« ده رکێکی ئاسنی دومترپان حه وشه یه کی گه وره وپڕ له گوڵ ودارئه ڵبه تبیروترومپاشی تێدابوحه وشه ی زۆرماڵان بیر و ترومپای تێدابو» بۆ چونی ژورێ که ده چوی به پێنج پلیکانان دا سه رده که وتی› توشی ڕاهڕه وێکی باریک ده بوی ده ستی ڕاست وچه پی ئه م ڕا هڕه وه هه ر لایه کی دو وه تاغ بون› قه رینه ی یه ک لا ی ڕاست بۆ خاو خێزانی ماڵێ و لای چه پیش بو میوانانی به جۆرێبه لای ڕاست وچه پی ڕاهڕه وه که دا ڕێ هه بو بچێوه حه وشه ئاشپه زخانه وحه مام له ڕاهڕه وی چونه ده ر دابو ته ویله یه ک و توالێتێک(مستڕاح)له حه وشه که دابو له پاشان که مۆدی ته ویله به سه رچو بو به متبه ق بۆ نانی* له هه وه ڵه وه ده رکی حه وشه که مان دوتایی و داربوو مانگایه کی› زه‌ردمان! هه بو له کوچه ڕا که وزاقی خۆی ده دا ڕاست خۆی ده خسته حه وشه «وه ک ژیمناستیک کارێک وابو* ده رکه که دو پلیکان له کۆڵانه که بڵیندتربوله پاشان بو به ئاسن ‹ لایه کی ئه و ده رکه هه میشه له سه رپشت بو ئاوالا وکراوه› بۆشاعران ئه دیبان هۆنه رخۆشه ویستان قسه خۆشان قسه پێ خۆشان بێکاره› ووه ڕه زان›› له هه مو توێژ وتیپێکی تیابوجاری وابو ئاشنایه کمان هه بو به ناوی (سمایل)که به داخه وه بڕێ تێکه ڵ بو ئه ویشمان لێ زیاد ده بوو›ئه وکات دایکی باوکم دایکی دایکم و پیرێژنێکی دیشمان هه رله لا بو له قه ومانی باوکم بو›به ڵام بێ که س بو که داده نیشتن له بن دیواری ژورێ سێ پیرێژن له ریزێک « جارێکی که ریم ئاغا ی ‹کۆکه که ئێگجار قسه خۆش بو له و ده مه یدا ئه ویش له ماڵه ئێمه بو ‹که ئه و ‹پیرێژنانه ی ئا وا به ڕیز ده دی کۆتی بنێرن له دوی خانزادخانم(له پیرێژنانی قه وم بو وماڵی له دێ بو)بڵێن ,›لایه کی سه ری› له وی ‹بتاشێ ولایه کیشی لێره (یانی به په له بێت) زوو خوی بگه ینێته ئێره هه ر ئه و مان که مه!کریم خانێکیشمان میوان ده بو به مانگ ده ماوه کوتێکی درێژی له به ردا بو جامانه شی ده به ست ئه ویش خانه نشینی ئیداره دوخان بو ژنێکی هه بو به ناوی خانم په ڕۆ! که به ڵای گیانی ئه و به سته زمانه بو› کاتێ دهاته ماڵه باوکم مه گه ر ئه و کات حه سانه وه یه کی بوایه «خانم په ڕۆ نه ده هاته ماڵی ئێمه ده نا له وێشی ده ر ده په ڕاند!که ریم خان به هه موکه سیشی ده گوت که چه ڵ! کاک سیمایلیش که باسم کرد زۆری هاتوچوێ ده کردین به باوکمی ده کوت ئاغای له نده نی (هیندی باوکم دی بو گوێی بۆ رادیو لندن!ڕاده گرت) بۆیه وای پێ ده کوت! ئه و سات وکاته باوکم به رپرسی ئیداره ی دوخان بوئێمه نۆ› مناڵ بوین جگه له کاکم وخۆشکێکی گه وره تر هه مومێر مناڵ بوین ئه لحه ملا ماڵ مان وه ک خانه قا وابو هه موشی تێر وته سه ل بوین ئه ڵبه ت له سایه ی شۆرباو !!که فێڵێکی زۆر چاک بوبۆ ئه و سه رده مه و بۆ ئه هه مۆ مناڵه» شۆرباو ماڵی ئاوابێ *تێکو شه و ده نگێ مه که و بی خۆ چینچکه گۆشتێک و هێڕه ماسێکیش له گه ڵ بوبۆ پارو خۆشه ی دوایه گورچوی تا ماوه یه ک پڕ ده کردین سفره که ڕا ده خرا ده بۆ هه ڵا ده وری سوفره مان ده گرت به قه ولێک وه ک لشکری شکاو یه ک له کچان قاپی لای دایکم ڕیز ده کرد ئێمه ش چاومان تێده بڕی که قاپێک تێکرابا ده پازده ده ستی بۆ درێژ ده کرا قاپه دۆیه کی گه و ره ش له حالێک دا که وچکێکی داری له سه ربو له نێوه ڕاستی سفره دا ده نرا هه رکه س تینو با به وکه وچکه دۆ ی «ده خوارده وه و له پاشان که وچکی له قاپه که ده خسته وه!! ئیدی قێز و بێز له گۆڕێدانه بوو تونیه تی ومناڵی ئه وانه ی نه ده زانی جاری وابو برایه کمان له بیر ده چوو که له وده مه یدا له ژورێ نه بایه دوباره ده بو سه رشکێنه قاپه تێکراوه کان بکرێته وه ده بۆ هه را باوکم له و ناوه دا فه قه ت پێ ده که نی هه میشه یه کیک له کۆڕه کانی له لای خۆی داده نا چونکی ئه و کۆڕه که مێ زۆر خۆربو ده یفه رمو ئه تو کلودی منی ئه و ده م مامۆستا محمد قازی کتێبێکی به ناوی (کلودی ولگرد) به یادگاردابویه باوکم له و داستانه ڕا ناوی ئه وکۆڕه شی نابو (کلود)کلودی کتێبه که ش زۆرخۆربو!!! شه وه کان که م وا هه ڵ ده که وت باوکم له ماڵ بێ زۆرتر ده عوات ده کرا شه وێکی میوانێکمان بۆهاتبو خه ڵکی دێهاتی لای (شامات ـ)بو هه ڵبه ت بۆ خۆشمان پارچه مڵکێکمان به ناوی کۆکه هه بو که سه د بریاله هه وه ڵه وه هه رنه نه بوایه هه رنه هامه ت و به دبه ختی بو *ئه وشه وه باوکمیان ده عوه ت کردبو به ڕه سمی شه وانی دی و پێشو ده ستیان له بابم هه ڵ نه ده گرت جارێ ده یان ناردو ده یانکوت میوانه که شی بێنێ یان ده یانکوت بۆیه نایا حه تمه ن چێشتی وان خۆشتره تا باوکم بۆوه میوان له و که ین و به ینه تێ نه گا وناڕه حه ت نه بێ به ودو شعره له کۆڵ خۆی کردنه وه
میوانێکم هه یه زۆر زیزه ڵۆکه
له خه ڵکی شامییه و نه ک خه ڵکی کۆکه
که ده ش فه رموی چییان لێناوه بۆشام
له من وایه فڕوجاوی به نۆکه!!!!

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا