سایر

ئەگەر توانیت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە

كەسایەتییەكی زۆر بەهێزت هەیە ئەگەر توانیت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە

1. خۆشەویستی چارەنووسە یان بڕیاری تاكەكەسی؟
ئەوە بڕیاری تاكەكانە كە كێ هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی خۆشیان بوێت و چ پێوەرێكیان هەیە بۆ خۆشەویستن.

2. لە نێوان دڵ و مێشک كامیان هەڵدەبژێریت؟
ئەوەی مێشک بڕیاری لەسەر دەدات ژیرانەترە و لۆژیكیترە.

3. كەموكورتییەكانی خۆت دەزانیت؟
گەورەترین هەنگاو بۆئەوەی بەرەو كەسایەتییەكی بەهێز بڕۆیت، ئەوەیە كەموكورتییەكانی خۆت بزانیت و لەگەڵیدا قبوڵی بكەیت.

4. دڵخۆشی بە پارەیە یان بە شتی دیكە؟
ئەوەی دڵخۆشی دەهێنێت، شێوازی بیركردنەوەی كەسەكان و كاردانەوەكانە بۆ چواردەور، نەک پارە.

5. دەترسیت لەوەی گەورەبیت یان پیر بیت؟
هەڵكشانی تەمەن شتێكە لە هەموو حاڵەتێكدا هەر رودەدات، ترسان لێی بەرەو دواوەت دەبات و چێژی ژیانت لێوەردەگرێتەوە.

6. گەشتی ژیان هیلاكی كردوویت یان دڵخۆش؟
ئەوەی بەهێزت دەكات ئەو ناخۆشی و هیلاكەتیانەیە كە ڕۆژانە روبەڕوی دەبیتەوە، هەربۆیە ئەگەر هیلاكیت بەدەست ژیانەوە، لە بەهێزیت دڵنیابە.

7. هەرگیز خۆت هێمن كردوەتەوە كاتێک هاوارێكی بەهێز لەناختدا هەبووە؟
قوتدانەوەی ئازارەكان و دەرنەبڕینیان دەروونت ماندوو دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا شاردنەوەی ئازارەكان هێزێكی زیاتری دەوێت لە دەرخستنیان.

8. كامیان هەڵدەبژێریت؟ رووبەڕووبونەوە یان لێخۆشبوون؟
مافی خۆتە كە رووبەڕووی كەسێک بیتەوە ئازاری داویت، بەڵام لێخۆشبوون لێی لووتكەی بەهێزی و خۆڕاگری تۆ نیشان دەدات.

9. چی بەردەوامی بە پەیوەندی دەدات؟ خۆشەویستی یان گرنگیپێدان؟
خۆشەویستی بە بێ گرنگیپێدان بەردەوام نابێت، بەڵام لە گرنگیپێدانەوە خۆشەویستی دروستدەبێت.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

دکمه بازگشت به بالا