قسەی خۆش و نەستەقی کۆمەڵی کوردەواری
نووسین و کۆکردنەوەی: نبی قدرتی
* نیوه‌شه‌وێک کابرایه‌ک به کۆڵانێکدا ده‌ڕوا و سه‌گێکی دڕ قولاپه‌ی ده‌گرێ.کابرا به‌و نیوه شه‌وه ماڵی دوکتۆر ده‌دۆزێته‌وه و له درگای ماڵی دوکتۆر ده‌دا. دوکتۆر درگای لێده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ: ئه‌تۆ نازانی ئه‌من له سه‌عاتی 7ی ئێوارێ ڕا کار ناکه‌م. کابرا ده‌ڵێ: خۆ ده‌زانم دوکتۆر گیان، به‌ڵام ئه‌و سه‌گه دڕه نه‌یده‌زانی!
* کابرایه‌ک که‌رێکی شینی ده‌بێ و ڕۆژێک ماشێنێک له که‌ره‌که‌ی ده‌دا وکابرا شکایه‌ت له شۆفیری ماشێنه‌که ده‌کا. قازی به شۆفیره‌که ده‌ڵێ: باشه بۆچی له که‌ری ئه‌و کابرایه‌ت داوه و تۆپاندووته، مه‌گه‌ر نه‌تده‌توانی هێواشی بکه‌یه‌وه؟ شۆفیره‌که ده‌ڵێ: خه‌تای که‌ره‌که بوو. قازی ده‌ڵێ: جا که‌ره‌که که‌ر بوو، ئه‌تۆ چی؟!
* کابرایه‌کی شوان دوو کوللێره چه‌وره‌ی پێده‌بێ وکهر سوارێک به لایدا دێ.کابرای شوان به شۆخی فه‌رمووی که‌ر سواره‌که ده‌کا. کابرای که‌ر سواریش زۆری برسی ده‌بێ و زوو له که‌ره‌که‌ی داده‌به‌زێ وبه شوانه‌که ده‌ڵێ: گوڵمیخی(سنگی)که‌ره‌که له کوێ داکوتم؟ کابرای شوان ده‌ڵێ: وه‌ره له سه‌ر زمانی من دایکوته!
* کابرایه‌ک به سواری که‌ر به شه‌قامێکدا ده‌ڕوا و تووشی پۆلیس دێ. پۆلیس ده‌ڵێ: کاکه به‌م که‌ره‌وه له چی ده‌گه‌ڕێی؟ شه‌قام جێگه‌ی ماشێنه، جێگه‌ی که‌ر نییه، ده‌بێ جه‌ریمه بده‌ی. پۆلیس جه‌ریمه‌ی بۆ ده‌نووسێ، واته سه‌د و په‌نجا تمه‌ن. کابرا ده‌ڵێ: بۆ سه‌دو په‌نجا تمه‌ن؟ پۆلیس ده‌ڵێ: سه‌دی خۆت و په‌نجای که‌ره‌که‌ت. کابرا ده‌ڵێ: قوربان، هه‌ر نه‌بێ وه‌ک که‌ره‌که‌م حیساب بکه و په‌نجاش له خۆم بستێنه!